یونیسێف: ١٧هەزار منداڵ لە غەززە، لە خێزانەکەیان دورکەوتوونەوە
بەرپرسانی یونیسێف بەئاماژە بە تەحەممول نەکرانی دۆخی کارەساتباری منداڵان لە کەرتی غەززە لەسای درێژەی دەسدرێژکاریی زایۆنییەکان، پێیان داگرت: تائێستا١٧هەزار منداڵ لە غەززە، لە خێزانەکانیان دورکەوتوونەوەو هەموو منداڵانی ئەو ناوچەیە، پێویستیان بە ئاگاداریی بەرچاوی دەروونی هەیە.
"کاترین راسێل"ی بەڕێوەبەری کارگێڕیی سندوقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان(یونیسێف) ڕایگەیاند: ئەو دیمەنانەی لە کەرتی غەززە هاوپیوەند بە ڕەوشی منداڵان دەبینرێ، زۆر سامناکەو ئێمە خوازیاری ڕاگیرانی ئەو دۆخەین.
ئەو بەرپرسەی یونیسێف وتیشی: ئەوەی دەبینرێ و دەبیسرێ لەبارەی بارودۆخی منداڵانی غەززە، زۆر دڵتەزێنەو تەحەممول ناکرێ. ئەو منداڵانە بەردەوام بەرەوڕووی بۆردومان و مردن وئاوارەبوون و .. ـن و هیچ شوێنێک بۆ ئەوان لە غەززە، هێمن نیە.
تاوانە تۆقێنەرەکان دژ بە منداڵان بۆ نمونە، کوشت وبڕی ئەوان، کەمئەندامبوونی ئەو منداڵانە، هێرشکرانەسەر خوێندنگەکان، و نەخۆشخانەکان و پێش گرتن بە دەسڕاگەیشتنی ئەو منداڵانە بە یارمەتییە مرۆییەکان، تەحەموول ناکرێ و یونیسێف بەتوندی شەرمەزاری دەکا.
تائێستا زیاتر لە دە هەزار منداڵ لە غەززە لەشەڕدا، گیانیان لەدەست داوەو نزیک بە نۆ هەزار منداڵیش بریندار بوون.