شوبات 06, 2024 12:30 Asia/Tehran

ئەندامی مەکتەب سیاسیی حەماس وێڕای پێداگریی لەسەر ئەوەی کە سەرکەوتن بەکردەوە مسۆگەر بووە، وتی: ئەو ناوچەیە، مێژوو و داهاتووی خۆی بەتەنیاو بەپێچەوانەی ویست وداوای ئیسرائیلی و ئەمریکییەکان، دیاری دەکا.

"ئوسامە حەمدان" ئەندامی پلەبەرزی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە دیمانەیەکدا وتی: پاش دانیشتنی چوارقۆڵیی پاریس، پێشنیارێک هاتەئاراوە، ئەو پێشنیارەمان وەرگرت، ئەوە، چوارچێوێکی گشتییە بۆ دانوستان و نەک پێشنیارێکی دور و درێژ و تێروتەسەل، ئێمە خەریکی تاووتوێی ئەو پێشنیارەین. هەروەها لەگەڵ تاقمە فەلەستینیەکان، بەتایبەت گرووپە خۆڕاگرەکان کە لەگەڵ ئێمەدا بەشداری گۆڕەپانی شەڕن، لەبارەیەوە قسە دەکەین.

ئەو ئەندامەی مەکتەب سیاسیی حەماس وتیشی: لەبارەی وتووێژ لەگەڵ دوژمنیش، هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە، لەبەر ئەوەی کە دوژمن هێشتا هەر نەیاری ئازادکرانی هەموو دیلە فەلەستینیەکانە بەڵام ئێمە خوازیااری ئازادکرانی هەموو بەندکراوەکانمانین کە لە گرتووخانەکانی رژیمی زایۆنیستی دان.

ئوسامە حەمدان هەروەها وتی: رژیمی ئیسرائیل هیچکام لە ئامانجە ڕاگەیێندراوەکانی لەوان، لەوناوبردنی حەماس و گەڕاندنەوەی گیراوەکانی، نەهاتووەتە دی و تەنیا شتێک کە ئەو دەسدرێژکارییە مسۆگەری کرد، کوشتنی منداڵان و ژنان و کەسانی سیڤیلی بێ دەرەتانە کە ئەوەش، سەرکەوتن و دەسکەوت نیە بەڵکوو کارەساتە.

سەرپەیڤ