شوبات 10, 2024 08:00 Asia/Tehran

بەرپرسی پەیوەندیە دەرەکیەکانی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە ئەمریکا نەک هەر لە غەزە بەڵکوو لە هەموو شووێنێکی ناوچەکە بەرپرسیاری سەرجەم شەرەکانە.

ئۆسامە حەمدان"ی بەرپرسی پەیوەندیە دەرەکیەکانی بزوتنەوەی حەماس لە وتووێژێک دا وێڕای ئاماژە بە شکستە قورسەکانی ڕژیمی زایونیستی لە شەڕەکەی غەزەدا و لە بەرامبەر خۆڕاگری فەلەستین دا وتی: ڕژیمی زایۆنیستی هیچ داهاتوویەکی لە ناوچەکەدا نیەو هێڵی خۆڕاگری دەسکەوتێکی گەورەی وەدەست هێناوەو ڕایگەیاند کە هەڵمەتی ڕزگارکردنی فەلەستین لە هەڵمەتی ئەقساوە دەستی پێکردوەو هیچ مشتومڕێک سەبارەت بە پلان و گەڵاڵەی خۆڕاگری لەئارادا نیە.

بەرپرسی پەیوەندیە دەرەکیەکانی بزوتنەوەی حەماس وتی: لەدوای ئەم شەڕە خەڵکی فەلەستین بە مافی خۆیان دەزانن ئەو سەرۆکانە هەڵبژێرن کە دەبنە هۆی بەرەوپێشچوونی گروپگەلی خۆڕاگری فەلەستینی.

ئەو گوتارەی حەمدان لەکاتێک دا دێتە ئاراوە کە پاڵپستی هەمەلایەنەی ئەمریکا لە ڕژیمی زایۆنیستی بەڕێوە دەچێ.لەمدوایانەدا ماڵپەڕێکی زایونیست لە ڕاپۆرتێک دا ڕایگەیاند کە یارمەتی جەنگی ئەمریکا بە زایۆنیستەکان لە سەردەمی دەسپێکی شەرەکەی غەزەوە گەیشتۆتە بەرزترین ئاستی خۆی لە سەردەمی شەڕەکەی ساڵی هەزارو نۆسەدو حەفتاو سێ وە تاکوو ئێستاو ئەرتەشی ئەو ڕژیمە لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا داوای لە پینتاگۆن کردوە کە بۆ بەهێزکردنی هیضە ئاسمانیەکەی لەو شەرەدا کۆپتەری ئاپاچی زۆرتری بۆ بەڕی بکا.

 

سەرپەیڤ