شوبات 11, 2024 14:30 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە وێڕای ئاماژە بە گەمارۆی نەخۆشخانەی "ناسر" لە غەززە، لەلایەن سوپای زایۆنییەوە، وتی کە گیانی نەخۆشان، ئاوارەکان و ستافی پزیشکیی ئەو نەخۆشخانەیە لە مەترسی دایە.

"ئەشرەف قەدرە" وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە وتی: هێزە داگیرکەرەکان بەردەوام بینا و باڵەخانەکانی نەخۆشخانەی ناسر لە غەززە، دەدەنە بەردەسڕێژ و تەقە.

قەدرە هەروەها وتی کە کەس ناتوانێ لەنێوان بیناکانی نەخۆشخانەدا هاتووچۆ بکاو ئێمە نیگەرانی گیانی٣٠٠ کارمەندی ستافی پزیشکی، ٤٥٠ بریندار و نەخۆش و دە هەزاار ئاوارەی نێو ئەو نەخۆشخانەین.

ژیدەر خۆجێیەکانیش ڕایانگەیاند، تانک و شۆڤڵەکانی رژیمی زایۆنی لە نزیک نەخۆشخانەی مەیدانیی "ئەلئوردونی" هەڵکەوتوو لە تەنیشت نەخۆشخانەی ناسر جێگیربوون.

سەرپەیڤ