ڕێکخراوی نەتەوەکان: ڕژێمی زایۆنی ڕێگا نادات بە تێپەڕینی باری یارمەتی مرۆڤدۆستانە بەرەو غەززە
سەرۆکی ناوەندی فریاگوزاری و کاردیتنەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان (ئانڕوا) سەرلەبەیانی ئەمڕۆ وتی کە ڕژێمی زایۆنی ڕێگا نادات باری یارمەتی مرۆڤدۆستانە بەرەو غەززە بڕوات.
فیلیپ لازارینی وتی: ڕژێمی زایونی ڕێگا نادات ئەو بارە فریاگوزارییەی کە بەشی یەک مانگ خۆراک و خواردنی خەڵکی غەززە دەکات، لە بەندەری ئەشدوود تێپەڕێ و بگاتە غەززە.
ئەم کاربەدەستەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژە بەوەی کە ڕەوشێکی دوژمنکارانە لە دەوروبەری ئێمەدا هاتۆتە ئاراوە وتیشی: ئانڕوا زۆر گرفتی ئیداری لە لایەن ڕژێمی زایونیهو ه خراوەتە بەرپێ، کە تا دێ زیاتریش دەبێ.
سەرۆکی ئانڕوا وتیشی: ئێئستاکە بارێک لە تورکیاوە هاتووە کە هزار و ٤٩ لۆری هەڵگری شت و مەکی وەک ئارد، نۆک، شەکر و ڕۆن دەگرێتەوە و لە بەندەری ئەشدوود راگیردراوە، لە کاتێکدا کە ئەو بارە پێداویستی زیاتر لە یەک ملوێن کەس بۆ ماوەی یەک مانگ دابین دەکات.
پێشتر وتەبێژی ئانڕوا ڕایگەیاندبوو کە بە سەرنجدانی یارمەتییە دراوییەکانی ئێستا، تا کۆتایی ئەم مانگە (فێڤرییە) ، هەڵمەتی فریاگوزاریی ئەم ناوەندە ڕادەگیردرێ.
ژمارێک لە وڵاتانی ڕۆژاوایی لەوان ئەمریکا، ئینگلیز و ئەڵمان هاوکاریی دراوی خۆیان لەگەڵ ئانڕوا ڕاگرتووە، دوابەدوای ئەوەی ڕژێمی زایۆنی تۆمەتی خستە پاڵی ئەم ناوەندە فریاگوزارییە و ئیدیعای کرد کە دوازدە فەرمانبەری ئانڕوا یارمەتیی حەماسییان داوە.