شوبات 13, 2024 13:45 Asia/Tehran

بەرپرسی کارگێڕیی یونیسێف بەئاماژە بە کوشت و بڕی بەربڵاوی منداڵانی بێتاوان لەلایەن رژیمی زایۆنییەوە لە کەرتی غەززە، خوازیاری کۆتایی هاتنی ئەو مۆتەکە بوو.

"کاترین راسل" بەرپرسی کارگێریی سندوقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان(یونیسێف) لە کاردانەوە بە دۆزرانەوەی تەرمی"هیند رەجەب" کیژی شەش ساڵانی فەلەستینی کە بەدەست هێزە داگیرکەرەکانی زایۆنی شەهیدکرا، وتی: چەند منداڵ لە کەرتی غەززە پێش کۆتایی هاتنی ئەو مۆتەکە، گیانیان لەدەست دەدەن؟

راسل لە پەیامێک لە پلەتفۆرمی ئیکسدا نووسی: هەواڵێکی دڵتەزێن پێشاندەری دۆزانەوەی تەرمی ئەو کیژۆڵە لەگەڵ کەس وکاری و دوو کەس لە هێزە فریاگوزارەکانە کە هەوڵیان دا بەسەلامەت بیگەڕێننەوە نێو ئامێزی دایکی.

ئۆتۆمبیلی خێزانی هیند رەجەب لە شاری غەزە دوو حەفتە لەمەوبەر، کەوتبووە بەرپەلاماری چەکدارانی رژیمی زایۆنی، ئەو لەکاتی پەیوەندیی کردن بە مانگی سور وتبووی؛ "زۆر دەترسێ".

تەرمی هیند رۆژی شەممە پاش تێپەڕینی زیاتر لە دوو حەفتە لە تەلەفۆن کردنەکەی و سەرباری هەوڵی هێزە فریاگوزارەکان بۆ ڕزگارکردنی گیانی ئەو منداڵە، ناسرایەوە.

ئەو کیژۆڵە شەش ساڵانە، لەکاتێکدا توانیبووی تەلەفۆن بکا کە هەم بریندار ببوو و هەم تەرمی ئەندامانی دیکەی خێزانەکەی لەنێو ئۆتۆمبیلدا لە تەنیشتی بوون.

سەرپەیڤ