شوبات 14, 2024 12:00 Asia/Tehran

"ئوسامە حەمدان" لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس پێی داگرت؛ رەفتاری نەتانیاهو پێشاندەری ئەوەیە کە ڕێککەوتن بەلایەوە گرینگ نیەو لەهەوڵی درێژکردنەوەی شەڕدایە.

ئوسامە حەمدان وتی: ئێمە بەس لەسەر پێک گۆڕینەوەی بەندکراوانی فەلەستینی و گیراوانی ئیسرائیلی دانوستان ناکەین، بەڵکوو بەدەر لەوە، دانوستانمان بۆ وەستاندنی پەلامارەکانە، بەڵام وەڵامەکانی ئیسرائیل، خۆڕاگریی رازی ناکا، نەتانیاهو جۆرێک قسە دەکا، دەڵەی سوپاکەی توانیویەتی خۆڕاگریی لەسەرتاسەری کەرتی غەززە، شکست پێ بێنێ، ئەوە لەکاتێکدایە کە ڕاستییەکان، ئەوە ناڵێن.

حەمدان بە پێداگریی لەسەر ئەوەی کە هەر ڕێککەوتنێک کە وەستاندنی پەلامارەکان بۆسەر غەززە، لەخۆ نەگرێ، ویست و داوای گەلی فەلەستین مسۆگەر ناکا، وتی: وەڵامی ئیسرائیل بە پێشنیاری پاریس، تەنیا کەندوکۆسپ گەلێکی بەدیهێناوە کە پاڵنەر نین بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن وهەڵبەت ئەمریکا لەگەڵ زایۆنییەکان، بەرپرسی کۆمەڵکوژیی لە کەرتی غەززەیە.

حەمدان داای لە کۆمکاری عەرەب و ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، بۆ پێش گرتن بە کوشت وبڕی تازەی زایۆنییەکان لە رەفەح، هەنگاوی خێران بنێن. ناوبراو هەروەها وتی: ناوچە، کاتێک شایەتی سەقام و پاوەجێیی دەبێ کە پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر غەززە بوەستێ و وڵاتی فەلەستین بە پایتەختیی قودس پێک بێت.

سەرپەیڤ