پەلاماری ئاسمانیی و ویشکانیی رژیمی زایۆنی بۆسەر باکوری رەفەح
شوبات 17, 2024 07:00 Asia/Tehran
سوپای رژیمی زایۆنیستی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشی کردەسەر ماڵێک لە گەڕەکی"نەسر" هەڵکەوتوو لە باکوری شاری رەفەح کە بەهۆیەوە حەوت فەلەستینی سەهیدو ژمارێکیش بریندار بوون.
ئەو هێرشە لەکاتێکدا ئەنجام دەگرێ کە وڵاتانی جۆربەجۆر وشدارییان دا بە رژیمی زایۆنیستی لەبارەی هەرچەشنە هێرشێکی ویشکانیی بۆسەر رەفەح.
سوپای رژیمی زایۆنی هەروەها پەلاماری کردۆتەسەر ئوردوگای "شەبورە" لە ناوەڕاستی ڕەفەح. هێرشەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر رەفەح لە کاتێکدایە کە زیاتر لە یەک ملوێن و ٣٠٠هەزار ئاوارەی باکور وناوچەی ناوەندیی غەززە، لەو شارە جێگیرببوون.
"تێدروس ئادهانوم"ی سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، جارێکی دیکە خوازیاری ڕەچاوکرانی ئاگربەسی هەمیشەیی لە غەززە بووەو وتوویەتی، غەززە لە بارودۆخێکی یەکجار سامناک وقەیراناوی دایە.