شوبات 19, 2024 11:00 Asia/Tehran

«محمد الهندی» جێگری سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی پێی داگرت کە ئامانجی زایۆنییەکان گەڕانەوەی ده سبه سه رکراوانی زایۆنی و بەردەوام بوونی دەسدرێژکارییەکانیان دژ بە گەلی چەوساوەی فەلەستینە.

«محمد الهندی» پێی داگرت کە دانوستانەکان ڕاگیردراون و زایۆنییەکان یەکدەنگن لە سەر بەردەوام کردنی شەڕی دژ بە غەززە. ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە واشینگتۆن بە پشتیوانی سەربازی، ڕژێمی داگیرکەر زیاتر هان دەدات بۆ تەقەکردن لە خەڵکی مەدەنی، وتیشی: وتاردانی ئەمدواییەی "بنیامین نەتانیاهوو"ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی پشتڕاستکەرەوەی جددی و مکوڕ نەبوونی ڕژێمی داگیرکەر لە سەر ئاگربڕ  و سوور بوونی لە سەر پەلاماردانی ڕەفەح هەڵکەوتوو لە باشووری کەرتی غەززە بوو.

ئەم ڕێبەرەی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی پێی داگرت کە هەموان تەنیا سەبارەت بە دیلبەدیل قسە دەکەن، بەڵام ئەو ئامانجە تا ئەو کاتەی کە پەلاماردانی غەززە کۆتایی نەیەت و ئاوارەکان نەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، نایەتە دی. ئەلهندی پێشتریش پێیداگرتبوو لەسەر ئەوەی کە نەتانیاهوو و کابینەی شەڕی ڕژێمی زایۆنی دەیانهەوێ دەرفەتی زیاتریان بۆ بڕەخسێ بۆ دەستپێکردنی هەڵمەتی زەوینی لە ڕەفەح و ئاوارەکردنی خەڵکی فەلەستین لە غەززە. 

سەرپەیڤ