شوبات 19, 2024 11:30 Asia/Tehran

وشداری وتەبێژی نەخۆشخانەی شوهەدای ئەلئەقسا لەگەڵ وشداریدان لەحاند نەمانی توانای وەرگرتنی نەخۆش و بریندار لەم نەخۆشخانەیەدا رایگەیاند؛ جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەی ناوەڕاستی غەززە لە ڕاستیدا کۆمەڵکوژیی فەلەستینییەکانە.

دوکتۆر خەلیل ئەدەقران، وتەبێژی نەخۆشخانەی شوهەدای ئەلئەقسا وتی: ئەم نەخۆشخانەیە تەنیا نەخۆشخانەیەکە لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە کە دانەخراوە و لە دوێنێ ئێوارە تا سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ زیاتر لە پەنجا شەهیدی وەرگرتووە. دوکتۆر ئەدەقران وتی: ڕژێمی زایۆنی پەلاماری چەن ناوچەیەکی داوە و هەر لەبەر ئەوەیش ژماری شەهیدان گەیشتۆتە زیاتر لە ٥٠ کەس و هەژمارێکی زۆریش هێشتا لە  ژێر داروپەردوودا ماونەتەوە.

ناوبراو وتیشی کە لە پاشنیوەیڕۆی دوێنێوە تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، زیاتر لە سەد و پەنجا بریندار گوێزراونەتەوە بۆ ئەم نەخۆشخانەیە کە زۆربەیان ژن و منداڵ و بەساڵاچوون و زیاتریشیان سەر و سینگیان وەبەر گوللە کەوتووە. ناوبراو وتیشی: ئەم نەخۆشخانەیە بەرەوڕووی کارەسات بۆتەوە و هەژماری برینداران چوار هێندەی تەختەکانە. هەربۆیە ناچار بووینە ژمارێک لەو بریندارانە لە حەوش و حەساری نەخۆشخانە و یان لە ڕێڕەوەکاندا ڕاگرین. ناوبراو پێیشیداگرت کە ئەم نەخۆشخانەیە لەبەر نەبوونی ئیمکانات ، ناچار دەبێ زۆربەی شەهیدەکان لە گۆڕی بەکۆمەڵدا بنێژێ. 

سەرپەیڤ