شوبات 19, 2024 12:00 Asia/Tehran

وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین ئەمڕۆ رایگەیاند کە لە ئەنجامی سێزدە کوشتاری ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوودا لە کەرتی غەززە، سەد و بیست و حەوت فەلەستینی دیکە شەهید بوون.

وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە بەیاننامەکەیدا وتیشی: هەر لەم ماوەیەدا  دووسەد و پێنج شاروومەندی فەلەستینیش لە درێژەی جەنایەتەکانیاندا بریندار بوون.وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین ڕایگەیاندووە کە بە هێنانەئەژماری ئەم شەهیدانە هەژماری گشتیی شەهیدانی کەرتی غەززە لە دەسپێکی پەلاماردرانی غەززەوە لە حەوتی ئۆکتۆبەر تا ئێستا گەیشتووە بە بیست و هەشت هەزار و نۆسەد و هەشتا و پێنج کەس و ژماری بریندارانیش سنووری شەست و هەشت هەزار و هەشتسەد و هەشتا کەسی تێپەراند.

وتەبێژی نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا لە کەرتی غەززە وتی: لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە پەنجا شەهید و سەد و پەنجا بریندار گوێزراونەتەوە بۆ ئەم نەخۆشخانەیە.

ژێدەرە میدیاییەکان پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ باسی شەهیدبوونی لاوێکی فەلەستینییان کرد کە لە کەرتی ڕۆژاوادا وەبەر گوللەی زایۆنییەکان کەوتبوو.

وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لەمبارەوە ڕایگیاند کە «نبیل عطا محمد عامر»  لاوی تەمەن نۆزدە ساڵی فەلەستینی بە هۆی پەلاماری هێزی سەربازیی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ئۆردوگای تورلکەرم لە کەرتی ڕۆژاوا شەهید بووە.

سەرپەیڤ