دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین: حەماس بەشی جیانەکراوەی گۆڕەپانی سیاسیی فەلەستینە
سەرۆکوەزیرانی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین پێیداگرت لەسەر ئەوەی کە بزووتنەوەی حماس،بەشی جیانەکراوەی گۆڕەپانی سیاسیی فەلەستینە.
"محەممەد ئەشتیە" سەرۆکوەزیرانی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە کۆبوونەوەی ئاسایشیی مونیخدا وتی: حماس، بەشی جیانەکراوەی گۆڕەپانی سیاسیی فەلەستینە و ئێمە (گرووپە فەلەستینییەکان) دەبێ لە بواری سیاسەتدا یەکدەنگ و یەکپارچە بین.
ئەشتیە سەبارەت بە ڕێکاری ناسراو بە "دوو دەوڵەتی" وتی: سەبارەت بە ڕێکاری ناسراو بە "دوو دەوڵەتی" کۆدەنگی لە ئاستی جیهانیدا بوونی هەیە و ئەم کۆدەنگییە لە نێوان فەلەستینییەکان و حەماسیش هەیە، بەڵام سەرانی ڕژێمی زایۆنی لەسەر ئەم بابەتە یەکدەنگ و تەبا نین.
سەرۆکوەزیرانی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین وتیشی: باسی ڕێکاری دوو دەوڵەتی، سێ دەیەیە کە لەئارادایە و ئێستا ئیتر کاتی ئەوە گەیشتوو لە قۆناغی درووشم پێ بنێتە قۆناغی جێبەجێ کرانەوە.