شوبات 21, 2024 08:40 Asia/Tehran

یەک لە ڕێبەرانی باڵای حەماس وتی: کێشەی دوژمنی زایۆنی لەگەڵ گەڵاڵەپێشنیاردراوەکان ئەوەیە پێی وایە هەرچەندە ئەو شەڕە درێژخایەنتر بێ، خۆڕاگری لە هەڵوێستی خۆی پاشگەز دەبێتەوە.

ئوسامە حەمدان وتی: دوژمن ناتوانێ ویست و ورەی خۆڕاگری تێکشکێنێ و توانای ئەوەشی نییە بگاتە ئامانجەکانی لەم شەڕەدا. دوژمن نەیتوانی بگاتە هیچکام لە ئامانجەکانی لەم شەڕەدا.

ناوبراو وتیشی: دوژمن ئەوەی بۆ دەرکەوتووە کە هیچ دەسکەوتێکی بەنسیب نابێ و ناتوانێ دەستبەسەرکراوانی کە لای خۆڕاگرین ئازاد بکات. حەمدان پێی داگرت: بە بێ دەستەبەری ناکرێ متمانە بە ئیسراییل بکەین.

ئوسامە حەمدان ڕاشیگەیاند: یەکێکە لە هۆکارەکانی دواکەوتنی ئۆپەراسیۆنی زەوینی لە ڕەفەح بێهێز و ماندووبوونی هێزی ئیسراییلی بە هۆی هەڵمەتەکانی خۆراگرییە. ناوبراو وتیشی: هەمووان دەزانن کە تەنیا لایەنێک کە دەتوانێ دوژمنی زایۆنی بخاتە ژێر گوشارەوە ئەمریکایە کە خۆیشی دەستی هەیە لە دەدرێژی کرانە سەر غەززە و تا ئیستا زیاتر لە ٨٠ گەمیی هەڵگری کەرەستەی جەنگیی ئەمریکایی بەڕێ کراوە بۆ فەلەستینیی داگیرکراو.

حەمدان لە درێژەدا وتیشی: حکومەتی ئەمریکا دەتوانێ شەڕی غەززە راگرێ بەڵام خۆی لەم جەنایەتەدا دەستی هەیە. حکومەتی ئەمریکا بۆی دەرکەوتووە کە بەردەوام بوونی شەڕی غەززە بە مانای زەبر و زیانێکی زیاترە بۆ ڕژێمی زایۆنی.

سەرپەیڤ