شوبات 21, 2024 09:40 Asia/Tehran

بە تێپەڕینی زیاتر لە سەد و سی و حەوت ڕۆژ بەسەر دەسپێبوونی ژینۆسایدی ئەمریکایی ئیسراییلی لە کەرتی غەززە ، پەلاماری تۆپخانەیی و ئاسمانیی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر بەشە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززە ئێستایش بەردەوامە.

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەستیان دایە بۆردومانی ماڵی خەڵکی مەدەنی لە ڕۆژاوای ئۆردوگای "نوسەیرات" لە ناوەڕاستی غەززە کە بە هۆی ئەو بۆردومانەوە ژمارێک شاروومەندی فەلەستینی شەهید بوون و ژمارێکی زیاتریش بریندار بوون. فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی هەروەها ڕۆژاوای شاری خان یونسیان لە باشووری کەرتی غەززە  و ناوچەی زەیتوونیان لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە بۆردومان کرد.

هێزی زایۆنی جگە لە پەلاماردانی ماڵی خەڵکی مەدەنی فەلەستین ، دەستیان دایە قۆڵبەست کردنی ژمارێکی زۆر لاوی فەلەستینی لە دوو ناوچەی "بەیت ئومەر" لە باکووری ئەلخەلیل" و "بەیت سوریک" لە باکووری ڕۆژاوای قودسی داگیرکراو.

هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکانیش وشداری داوە لەحاند کەمبوونی لەڕادەبەدەری خۆراک و خواردن، بەدخۆراکیی مەترسیدار و پەرەسەندنی تۆقێنەری نەخۆشینەکان کە دەتوانن ببنە هۆی ڕوودانی کارەساتێک لە بواری زۆربوونی هەژماری گیانلەدەستانی منداڵان لە کەرتی غەززە.ڕەوشی مرۆیی لە غەززە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خراپتر دەبێ و  هیوا بە دامەزرانی ئاگربڕ تا دێ کەمتر دەبێتەوە، لەبەر ئەوەیە کە کاربەدەستانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی سوورن لە سەر بەردەوام کردنی کوشتار و پەلامارەکانیان. 

سەرپەیڤ