وتەبێژی فەتح: زایۆنیستەکان بەبیانووی شەڕ لەگەڵ حەماس بەنیازی چۆڵکردنی غەزەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i425351-وتەبێژی_فەتح_زایۆنیستەکان_بەبیانووی_شەڕ_لەگەڵ_حەماس_بەنیازی_چۆڵکردنی_غەزەن
جەمال نیزالی وتەبێژی بزوتنەوەی فەتح ڕایگەیاند کە زایۆنیستەکان بەبیانووی شەڕ لەگەڵ حەماس بەنیازی کۆچپێکردنی خەڵکی غەزەو چۆڵکردنی ئەو کەرتەن.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 22, 2024 04:30 Asia/Tehran

جەمال نیزالی وتەبێژی بزوتنەوەی فەتح ڕایگەیاند کە زایۆنیستەکان بەبیانووی شەڕ لەگەڵ حەماس بەنیازی کۆچپێکردنی خەڵکی غەزەو چۆڵکردنی ئەو کەرتەن.

"نیزال" ڕۆژی ڕابردوو وێرای ئاماژە بە ئەگەری پەرەسەندنی پەلاماردانی ڕەفەح لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوە ڕایگەیاند کە سەرجەم گروپە فەلەستینیەکان کۆدەنگن لەسەر کۆتایی هاتنی کارەساتە مرۆیەکەی غەزەو سەبارەت بە نایاسایی بوونی داگیرکاری فەلەستین لەلایەن ئەو ڕژیمەوە تاڕادەیەک کۆدەنگی جیهانی لەئارادایەو بە ڕاشکاویش ڕایگەیاند کە ناتواندرێ و ناکرێ داوا لە حەماس بکرێ کە ئیمتیاز بدا بە حەماس و ڕژیمی زایۆنیستی بۆخۆی هۆکاری پەرەدانە بنە توندو تیژی و هەربۆیە دەبێ شەڕەکەی غەزە ڕابگیردرێ.