وریاییدانی پڕۆگرامی جیهانی خۆراک بەرامبەر بە قەیرانی بەدخۆراکی لە غەزە
هاوکات لەگەڵ درێژەی دەستدرێژکاریەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر غەزە پڕۆگرامی جیهانی خۆراک وریایی دا بەرامبەر بە قەیرانی بەدخۆراکی لە غەزە، لەئاستێکی ترسناک دا.
پڕۆگرامی جیهانی خۆراک ڕایگەیاند کە بەدخۆراکی لە کەرتی غەزە بەتایبەت لەنێو منداڵان دا گەیشتۆتە ئاستێکی یەگجار مەترسی دار.
ئەو ڕێکخراوە هاوکات وریاییشی دا بەرامبەر بە پەرەگرتنی ئەو قەیرانەو ڕایگەیاند کە ڕاگەیاندراوە نوێکان دەربڕی پەرەگرتنی خێرای هۆکاری ئەو بەدخۆراکیە سەختەن.
بەر لەمە پڕۆگرامی جیهانی خۆراک ڕایگەیاندبوو کە دابەشی یارمەتی مرۆیی لەنێو خەڵکی نیشتەجێی باکووری ئەو کەرتە تاکاتی دابین بوونی دۆخی گونجاو بۆ بەڕێوەبردنەکەی هەڵدەپەسێردرێ.
ئەو ڕێکخراوە هەروەها پێداگریشی کردوە کە بڕیار بۆ ڕاگرتنی دابەشی یارمەتی مرۆیی لەنێو خەڵکی نیشتەجێی باکووری ئەو کەرتە بەو مانایەیە کە دۆخەکەی شپرزەتر بوەو زۆرکەس خەریکە لە برسان دەمرێ.
وەزارەتی دەرمان و تەندروستی غەزەش پێشتر ڕایگەیاندبوو کە نیو ملوێن لەخەڵکی فەلەستینی نیشتەجێی باکوری غەزە تووشی برسیەتی هاتوون و لە بێدەنگی دا گیان دەدەن.