شوبات 27, 2024 13:00 Asia/Tehran

مەحموود عەباس"ی سەرۆکی ڕێکخراوی خۆبەرێوەبەری فەلەستین شەوی ڕابردوو ڕازی بوو بە کشانەوەی حکومەتی ڕێکخراوەکەی بە سەرۆکایەتی محمد ئەشتیەی سەرۆک وەزیرانی ئەو حکومەتە.

ڕەزامەندی لەگەڵ دەست لەکارکێشانەوەی حکومەتەکەی ئەشتیە لەدوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ مەحمود عەباسی سەرۆکی ڕێکخراوی خۆبەرێوەبەری فەلەستین بەڕێوە چوو.

عەباس هاوکات لەگەڵ ڕازی بوون بە کشانەوەی ئەو حکومەتە لەکار سەرۆک وەزیرانی دەست لەکار کێشاوی کردە بەرپرسی کاروبارەکان تا پێکهێنانی حکومەتی نوێ.

سەرچاوە هەواڵدەریەکان دوێنێ دووشەم ڕایانگەیاندبوو کە ئەو حکومەتە بە سەرۆکایەتی محمد ئەشتیە لە حکومەتەکەی کشاوەتەوە.

هاوکات سەرچاوەیەک لە بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین پێشتر بە کەناڵی عەرەبیەی ڕاگەیاندبوو کە ئەو بزوتنەوە هیچ گرینگیەک ناداتە گۆڕانکاریەکانی نێو حکومەتی خۆبەڕیوەبەەکەی عەباس.

ئەو سەرچاوە وێرای ئاماژە بە وەی کە حەماس خوازیاری پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی یە بە کۆدەنگی لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان وتیشی حکومەتی دواتر پێویستە ئەرکەکانی دیاری بکاو ببێتە خاوەنی مۆڵەتێکی کاتیش.

سەرپەیڤ