ئادار 02, 2024 07:00 Asia/Tehran

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس وتی؛ قسە دژبەیەکەکانی بایدێنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە ڕێککەوتن، بە ئەنقەستە و لە چوارچێوی پلانی فریوکارانەیاندایە.

حسام بەدران پێیداگرت؛ بنیامین نەتانیاهووی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی داگیرکەر هیچ گرینگایەتییەک نادات بە یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان و جەنایەتی شەقامی ئەڕەشیدیش سەلمێنەری هەر ئەوەیە.

ناوبراو وتیشی: گەلی ئێمە لە غەززە ژینۆساید کراوە و ئامانجی ئێمە راگرتنی دەسدرێژییەکان لە کەرتی غەززە.

ناوبراو پێی داگرت؛ ڕژێمی داگیرکەر هیچ گرینگایەتییەک نادات بە دیوانی نێودەوڵەتیی داد و پشتی بە پاڵپشتییە بێسنوورەکانی ئەمریکا بەستووە.

حسام بەدران وتیشی:  قسە دژبەیەکەکانی بایدێنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە ڕێککەوتن، بە ئەنقەستە و لە چوارچێوی پلان و هەوڵی فریوکارانەیاندایە.

سەرپەیڤ