ئادار 02, 2024 09:00 Asia/Tehran

ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنجشەممە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بۆ لێکدانەوەی دواهاتەکانی کوشتارەکەی باکووری غەززە بەڕێوە برد.

ڕیاز مەنسوور نوێنەری فەلەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەیەکدا کە ئەلجەزایر داوای بەڕێوەچوونی کردبوو، خوازیاری دەرکرانی بڕیارنامەیەک بۆ دامەزرانی ئاگربڕ لە کەرتی غەززە ببوو.

مەنسوور وتی: ئەم کوشتارە دڕندانەیە سەلمێنەری ئەوەیە کە هەتا ئەو کاتەی ئەنجومەنی ئاسایش ئیفلیج و پەککەوتوویە و مافی ڤیتۆ بوونی هەیە، گیانی فەلەستینییەکان دەبێتە قوربانیی ئەو نادادگەرییە.

قسەکانی ئەم کاربەدەستە فەلەستینییە دوابەدوای ئەوەی بوو کە ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو بۆ سێهەمین جار مافی ڤیتۆی خۆی بۆ پێشگری بە پەسەنکرانی پێشنووسی بڕیارنامەیەک بەکارهێنا کە خوازیاری دامەزرانی ئاگربڕی خێرا لە غەززە ببوو.

ڕیاز مەنسوور بە ئاماژە بەوەی کە ئەنجومەنی ئاسایش دەبێ بڵێ بەسە ئیتر، پێیداگرت: ئەگەر ئەوان ئەو ئازایەتی و لێهاتوویە بە خۆیانەوە شک دەبەن بۆ پێشگری بە دووپات بوونەوەی ئەم کوشتار و قەڵاچۆکرانانە، دەبێ بزانن ئەوەی ئێمە ئێستا پێویستمان پێیەتی، ئاگربڕە. 

سەرپەیڤ