درێژەی تاوانکاریی زایۆنییەکان هاوکات لەگەڵ١٤٨ـەمین رۆژی ژینۆسایدی رژیمی زایۆنیستی و ئەمریکا لە غەززە
هاوکات لەگەڵ١٤٨ـەمین رۆژی ژینۆسایدی رژیمی زایۆنیستی و ئەمریکا لە غەززەو لێواری رۆژاوایی، پەیامنێری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبواری مافی مرۆڤدا، ڕەخنەی گرت لە بێ دەنگەی وڵاتان لەهەمبەر تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە.
پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای رژیمی زایۆنیستی و تۆپخانەی ئەو رژیمە لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بۆسەر بەشە جیاجیاکانی کەرتی غەززە هەروا بەردەوامەو ژمارێکی زۆر شەهیدو برینداری فەلەستینی بەدواوە بووە. فڕۆکەکانی ئەو رژیمە، ناوچەی "تەل زەعتەر" هەڵکەوتوو لە باکوری کەرتی غەززەیان بوردومان کرد. هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنیستی، خانووبەرەو نشینگەکانی ناوچەی "البصە" لە ڕۆژاوای "دێرولبەلەح"یان بوردومان کرد.
جگە لەوە، پەلاماری ئاسمانی وتۆپخانەی رژیمی زایۆنیش گەڕەکی زەیتون لە باشوری رۆژهەڵاتی شاری غەززەی بوردومان و تۆپباران کرد کە بە یەکێک لە میحوەرە سەرەکییەکانی شەڕ وپێکدادانی نێوان دەسدرێژکارانی زایۆنی و هێزە خۆڕاگرەکانی فەلەستین ئەژمار دەکرێ. هەروەها سوپای رژیمی زایۆنی، ناوچە رۆژاواییەکانی شاری خان یونس لە باشوری کەرتی غەززەو شوێنەکانی گردبوونەوەی هاووڵاتیانی فەلەستینی و هەروەها مزگەوتی" ئەلبوخاری" هەڵکەوتوو لە رۆژاوای ئوردوگای جەبالیا لەباکوری کەرتی غەززەی بوردومان کرد.
چەکدارانی زایۆنی هەروەها هێرشیان کردەسەر ناوچەی"بەنی نەعیم" هەڵکەوتوو لە رۆژهەڵاتی ئەلخەلیل لەباشوری کەناری رۆژاوایی چۆمی ئوردون. شاری "یەتا" هەڵکەوتوو لە باشوری ئەلخەلیل "یش شایەتی پەلاماری سوپای زایۆنی بوو و چەکدارانی زایۆنی هێرشیان کردەسەر شاری "دورا" هەڵکەوتوو لە باشوری ئەلخەلیلیش. ناوچەی"سانو" هەڵکەوتوو لە باشوری جنین و شاری نابلۆس، لەو شوێنانەن کە شایەتی پەلاماری دڕندانەی چەکدارانی زایۆنی بووە.
هەرلەو پەیوەندییەدا، پەیامنێری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبواری مافی مرۆڤ لە فەلەستین وتی: بێ دەنگەی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەهەمبەر ئەو تاوانکارییە، پەشۆکێنەرە. ئەو بەرپرسەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: تەنیا ڕێگای یارمەتی گەیاندن بە دانیشتووانی کەرتی غەززە، وەستاندنی شەڕ لەو ناوچەیە. لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە ئەمڕۆ ڕایگەیاند، ژماری شەهیدانی شەڕی غەززە گەیشتووەتە سی هەزاار و ٣٢٠ کەس و ڕاشیگەیاند، سوپای رژیمی زایۆنی لە٢٤کاتژمێری ڕابردوو، دە کوشت و بڕ و تاوانی دیکەی لە کەرتی غەززە ئەنجام داوە.
ئەو وەزارەتخانەیە ڕایگەیاند؛ ژماری گشتیی شەهیدانی شەڕ لە غەززە تائێستا بۆ٣٠٣٢٠ کەس و ژماری بریندارانیش بۆ٧١٥٣٣ کەس زیادی کردووە. بەپێی ئەو ڕاپۆرە، زیاتر لە حەوت هەزار کەسیش بێ سەروشوێنن و لەژێر دارووپەردوو دان.