ئەبوحەمزە: کۆتایی شەڕی غەززە، دەسپێبوونی تیاچوونی بە تەواوەتیی ئیسراییل لە سەرانسەری فەلەستیندایە
وتەبێژی لقی سەربازیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی بە ئاماژە بەوەی کە کۆتایی شەڕ لە غەززە بە مانای تێکشکانی بە تەواوەتی دوژمنی زایۆنییە، پێی داگرت: ئەوە پێشەکییەکە بۆ تیاچوونی بە تەواوەتیی ئیسراییل لە سەرانسەری خاکی فەلەستیندا.
ئەبووحەمزە وتی: بە هەموو هێزەکانمانەوە بەردەوام دەبین لەسەر بەرەنگاربوونەوەی دوژمنی زایۆنی و بەرگری لە خاکی فەلەستین لە کەرتی ڕۆژاوا و هەموو میحوەرەکانی شەڕ لە کەرتی غەززەدا. ئەبووحەمزە ڕاشکاوانە رایگەیاند: "سرایا القدس" بەردەوام دەبێ لە خەبات و بەرخۆدانی بەرامبەر بە ماشینی کوشتاری داگیرکەرانی زایۆنی لە کەرتی غەززەدا. وتەبێژی سەرایا ئەلقودس ڕوو لە عەرەبەکان و موسڵمانان وتی: هەروا کە بە بەجێهێنانی نوێژ و ڕۆژوو لە قاپیی ئیلاهیدا عیبادەت دەکەن، بۆ خەباتکارانی فەلەستینیش چەک بنێرن و فەریزەی جەهادیش بەجێبێنن.
ئەبووحەمزە ڕاشیگەیاند: کەس نابێ بڕو و بیانوو بێنێتەوە لەبارەی بەشدارنەبوونی لەو شەڕەیدا کە ئێمە خەریکین بە نوێنەرانیەتی لە ئۆمەتی ئیسلامییەوە دەیکەین؛ بەتایبەت ئەو کەسانەی کە سوپا، فڕۆکە و تۆپخانەیان لە بەردەستدایە. وتەبێژی سەرایا ئەلقودس وتیشتی: بە گەلی فەلەستین ڕادەگەیەنین کە ڕەوشی ژیانی خۆڕاگریش هەروەک باروودۆخ و ڕەوشی ئێوەیە و لە داهاتوودا باسی ڕووداوەکانی پشتی پەردەی ئەم شەڕە و گیانبەخت کردنەکانی هێزەکانی خۆڕاگری لە کاتی مەترسی و لە مەیدانەکانی شەڕ و شەهادەتتان بۆ دەکەین. ئەبووحەمزە ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: دوژمن خوازیاری شەڕێکی بێسنوور بوو و ئێمەیش بۆ بەجێهێنانی ئەمری ئیلاهی سەبارەت بە ئامادەباشی و خەبات، پێمان نایە ئەم مەیدانەوە.