ئادار 05, 2024 13:30 Asia/Tehran

بەڕێوەبەری ناوچەیی سندوقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) وێڕای وشداریدان لەبارەی چوونەسەری ژماری بوونە قوربانی و گیان لەدەستدانی منداڵان لە غەززە، ڕایگەیاند: نیگەرانییەکانی هاوپێوەند بە مردنی منداڵان لە غەززە، بوو بە ڕاستیی.

 خاتوو"ئەدیل خدر" وتی: مردنی منداڵان کە لێی دەترساین، وەڕاست گەڕاوەو ئەگەری چوونەسەری ژماری ئەو گیان لەدەستدانەی منداڵان هەیە، مەگەر ئەوەی کە شەڕ کۆتایی پێ بێ و کەندو کۆسپەکانی بەردەم ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان خێرا لاببردرێن.

ناوبراو وتیشی: ئەگەر راستەوخۆ بۆ رەوانەکرانی یارمەتی هەوڵ نەدرێ، ژمارێکی زۆر لە منداڵانی غەززە بەهۆی کەم ئاوی و بەدخۆراکی، گیانیان لەدەست دەدەن.

ئەدیل خدر پێی داگرت: ژیانی هەزاران کۆرپەڵەو منداڵی دیکە بەستراوەتەوە بە هەنگاوە خێراکان.

"کاترین راسل" بەڕێوەبەری کارگێڕیی سندوقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان(یونیسێف)یش رۆژی یەکشەممە بەئاماژە بەوەی کە ئێستا زۆرێ لە منداڵان لە غەززە بەرەوڕووی بەدخۆراکین، پێی داگرت: منداڵانی فەلەستینی لە غەززە لەسەروبەندی مەرگ دان.

رژیمی زایۆنیستی لەپاڵ دەسدرێژکارییە بەردەوامەکانی، بە گەمارۆ و پێش گرتن بە هاتنی یارمەتییە مرۆییەکان وخواردەمەنی، بارودۆخی غەززەی کارەساتبارتر کردووە.

سەرپەیڤ