ئادار 05, 2024 14:00 Asia/Tehran

ئەندامێکی باڵای حەماس وتی: مانگی ڕەمەزان، شایەتی تاوسەندنی زیاتری گرژییەکان دەبین، دوژمن ئاگاداری ئەوەیە کە تەقینەوەی بارودۆخ لە قودس، بەرەوڕووبوونەوەی زیاتری لێدەکەوێتەوە کە ڕەنگە، بۆ سەرتاسەری سەرزەوینی فەلەستین پەرەبسێنێ.

"ئوسامە حەمدان" لە ئەندامانی پلەبەرزی حەماس لەبارەی تازەترین گۆڕانکارییەکانی هاوپێوەند بە دەسدرێژکاریی رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە وتی: داواکاریی سەرەکیی ئێمە، وەستانی دەسدرێژکاریی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززەو کشانەوەی چەکدارە داگیرکەرەکانی لەوێ و هەروەها ڕاگیرانی فڕینی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو رژیمە بەسەر ئاسمانی غەززەو بنیات نانەوەیەتی.

ناوبراو وتیشی: ئێمە ڕوانگەو داواکارییەکانمان لەدانیشتنی قاهیرە، هێناوەتە ئاراوە بەڵام دوژمن، لەگەڵیاندا نەیارە. هێشتا کۆبوونەوەکانی قاهیرە کۆتاییان نەهاتووەو هەمووان دەبێ بزانن کە خۆڕاگریی نەچۆتە قاهیرە هەتا ئیمتیاز بدات.

ئەو ئەندامەی حەماس هەروەها وتی: هەڵوێستی ئەمریکا سەبارەت بە گیروگرفتەکانی خەڵکی فەلەستین و تەگەرەنانەوە لەبەردەم چارەسەرکرانیان، کردەیەکی کرێتە.

یەکێ لە ئامانجەکانی ئەمریکا لە هەوڵدان بۆ وەستانی دەسدرێژکاریی سەر غەززە پێش مانگی ڕەمەزان، پێش گرتن بە تەشەنای زیاتری گرژییەکان دژ بە رژیمی داگیرکەرە.

حەمدان لە کۆتایی لێدوانەکەیدا وتی: ئێمە درێژە بە نەبەردەکەمان لە مەیدانی شەڕ دەدەین و لەوبارەوە پاوەجێین و ئەمریکاو دوژمن ئاگادارن کە تێپەڕینی کات، بەقازانجیان نیە. یارمەتییەکانی ئەمریکا بە ئیسرائیل مایەی شەرمەزارییە بۆ واشنگتۆن چونکە گەلی فەلەستین بەهۆی ئەو یارمەتییانەی ئەمریکاوە، دەکوژرێن.

سەرپەیڤ