ئادار 11, 2024 08:30 Asia/Tehran

ئانڕوا ڕایگەیاند: برسێتی سەرانسەری غەززەی داگرتووە و باروودۆخ لە باکووری غەززە گەلێک دڵتەزێن و کارەساتبارە.

ئانڕوا ڕایگەیاند: برسێتی هەموو جێگایەکی کەرتی غەززەی گرتۆتەوە و ڕەوشی باکووری ئەم ناوچەیە تەواو دڵتەزێنە، لەبەر ئەوەی کە سەرەڕای داخوازی بەردەواممان، ئێستایش پێش دەگیردرێ بە گەیشتنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بەم ناوچەیە.

ئانڕوا ڕایگەیاند: ناردنی  یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بۆ غەززە و دامەزراندنی ئاگربڕ بۆ رزگار کردنی گیانی خەڵک تەواو پێویستە.

ئەم بەیاننامەیە پێیداگرت کە بە هۆی بەدخۆراکی و قاتوقڕی و برسێتی لە غەززە، تا ئێستا بیست و پێنج فەلەستینی گیانیان لەدەست داوە کە زۆربەیان کەسانی بەساڵاچوون.

پێشتر وەزارەتی تەندرووستیی غەززە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک رایگەیاند کە داگیرکەران لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوودا هەشت جەنایەتیان لە کەرتی غەززە ئەنجام داوە کە بە هۆی ئەو جەنایەتانەوە، هەشتا و پێنج فەلەستینی شەهید بوونە و سەد و سی کەسیش بریندار.

سەرپەیڤ