ئادار 17, 2024 09:00 Asia/Tehran

ئانڕوا ڕایگەیاند کە لەهەر سێ منداڵی کەمتر لە دووساڵ تەمەنی فەلەستینی منداڵێکی کەرتی غەزە تووشی بەدخۆراکی هاتوە.

ئەو ڕێکخراوە وێڕای نیگه رانی دەربڕینی خۆی لە دۆخە کارەساتبارەکەی کەرتی غەزە پێداگریشی کرد کە بەدخۆراکی بەشێوەیەکی دەگمەن و بەخێرایی لەنێو منداڵانی غەزەیی دا بڵاو بۆتەوەو قاتوقڕیش سێبەری کردوە بەسەر ئەو کەرتەدا. یۆنیسێف"یش لەم دوایانەدا پێداگری کرد کە ملوێنێک و حەوسەد هەزار دەربەدەرو پەرتەوازەی فەلەستینی لە غەزەن کە ڕوبەڕوون لەگەڵ مەترسی قاتوقڕی و دەستدرێژی و بەربەستکرانی کەلوپەلی پێویستیان و بەهەزاران منداڵیش لەبەر نەبوونی جۆرەها لە شیری وشک کەوتونە بەردەم هەریشەی مسۆگەر لەو کەرتەدا. فیلیپ لازارینی سەرۆکی ئانڕواش پێشتر وتبووی بەدرێژایی سەرجەم شەڕەکانی چوارساڵی ڕابردوو هیچ شەڕێک بەڕادەی شەڕەکەی غەزە منداڵی تێدا نەکوژراوە کە ئەوەش یەگجار سامناکە.

سەرپەیڤ