شەهید بوونی ٩٢ فەلەستینی دیکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا؛ هەژماری شەهیدان گەیشتە ٣١ هەزار ٦٤٥ کەس
وەزارەتی تەندرووستیی غەززە باسی زۆر بوونی هەژماری شەهیدانی دەسدرێژییەکانی رژێمی زایۆنی بۆ سەر خەڵکی غەززە و گەیشتنی بە سی و یەک هەزار شەشسەد چل و پێنج کەسی کرد.
وەزارەتی تەندرووستیی غەززە لە سەد و شەست و سێهەمین ڕۆژی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێری رابردوودا نۆ جەنایەتی جەنگیی دیکەی لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززە ئەنجام داوە کە لە ئەنجامی ئەو جەنایەتانەدا نەوەد و دوو فەلەستینی شەهید و سەد و سی کەسیش بریندار بوونە.
وەزارەتی تەندرووستیی غەززە هەروەها رایگەیاند کە تەرمی ژمارێک لە شەهیدەکان لە ژێر داروپەردووی ماڵە ڕووخاوەکاندا ماوەتەوە ژمارێکیشیان لە سەر ڕیگا جاددەکاندا کەوتوون و ناوەندەکانی فریاگوزار لەبەر پەلاماری بێبڕانەوەی زایۆنییەکان، توانای گواستنەوەی ئەو تەرمانەیان نییە.
ژێدەرە هەواڵییەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەروەها ڕایانگەیاند؛ فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی ماڵێکیان لە شاری دەیرولبەلەح لە ناوەڕاستی غەززە داوەتە بەر پەلامار کە ئەو پەلامارە بۆتە هۆی شەهید بوونی دوازدە کەس.
ڕژێمی ئیسراییل لە کەرتی ڕۆژاوایش هێرشی کردەسەر چەند ناوچە لەوان تولکەرم، رامەڵا و جنین و دەستی دایە ڕفاندنی چەک کەسێک لە خەڵکی ئەو ناوچانە.