ئادار 19, 2024 10:30 Asia/Tehran

وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند، ژماری شەهیدانی دەسدرێژکارییەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە بۆ٣١هەزار و٧٢٦کەس زیادی کرد.

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، چەکدارانی رژیمی زایۆنیستی لە٢٤کاتژمێری ڕابردوو، هەشت تاوانیان بەدژ خەڵکی سیڤیلی دانیشتووی کەرتی غەززە ئەنجام داوەو لەو ماوەدا،٨١هاووڵاتیی فەلەستینیان شەهیدو١١٦کەسیشیان بریندار کردووە.

ژماری شەهیدانی کەرتی غەززە لە دەسپێکی دەسدرێژکاریی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبری ساڵی ڕابردوو-وە تا ئێستا گەیشتووەتە ٣١ هەزار و ٧٢٦کەس.

هاوکات ئاژانسی فریاکەوتن و دۆزینەوەی کاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان (ئانڕوا) رایگەیاند، ٢٨لەسەتی منداڵانی تەمەن ژێر دوو ساڵ لە خان یونس و ناوچە ناوەندییەکانی کەرتی غەززە لەبەر بەدخۆراکی لەئازار دان.

ئانڕوا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: زیاتر لە١٠ لەسەتی منداڵانی تەمەن ژێر دوو ساڵ لە خان یونس و ناوچە ناوەندییەکانی کەرتی غەززە بەرەوڕووی دابەزینی کێش و لاوازیی بەرچاون.

رژیمی زایۆنیستی تائێستا تەنیا ڕێگەی هاتنی٢٥لەسەتی یارمەتییە ڕێککەوتن لەسەرکراوەکان بۆ باکوری کەرتی غەززەی داوە. رژیمی داگیرکەری زایۆنیستی لە سەد وشەست و چوارەمین رۆژی شەڕی غەززە هەروا لە ئەنقەست هەموو ژێرخانە سەرەکییەکانی ئەو ناوچەیە دەکاتە ئامانج هەتا نیشانەکانی ژیان بۆ خەڵکی غەززە، لەبەین بچێ.

چەکدارانی سوپای داگیرکەری زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە چوارچێوەی پەلاماری سیستماتیکی سوپای زایۆنیستی بۆسەر نەخۆشخانەکان و ناوەندە پزشکیی و دەرمانییەکان، پەلامارێکی دڕندانەیان کردەسەر کۆبینای پزیشکیی "شیفا" لە رۆژاوای شاری غەززەو هەموو ئەو کەسانەی لەوێ بوون، کرانە ئامانج.

سەرپەیڤ