ئادار 20, 2024 13:24 Asia/Tehran

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: دوایین ڕاپۆرت لەبارەی نەبوونی ئاسایشی خۆراکی لە کەرتی غەززە وێنایەکی تۆقێنەرە لە باروودۆخی راستینەی خەڵکی مەدەنیی ئەم ناوچەیە.

"ئانتۆنیۆ گۆتێرێش" وتی: زیاتر لە نیوەی فەلەستینییەکانی غەززە واتە یەک ملوێن و سەد هەزار کەس هیچ پاشەکەوتی خۆراکیان بۆ نەماوە و بەرەوڕووی برسێتییەکی کارەساتبار بوونەتەوە و ئەو هەژمار برسییە گەلێک کارەساتبارە کە تا ئیستا لە لایەن سیستەمی ئاساییی خۆراکی یەکپارچە تۆمار کراوە.

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە پێداگری لەسەر پێویستیی ئاگربڕی خێرا لە کەرتی غەززە داوای لە ڕژێمی ئیسراییل کرد ڕێگا بدات بە دەسڕاگەیشتنی تۆکمە و تەواو و بێسنوور بە کەل و پەلی مرۆڤدۆستانە لە سەرانسەری کەرتی غەززەدا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش بە تەواوەتی پاڵپشتی هەوڵە مرۆڤدۆستانەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بکەن.«تێدرۆس ئادهانۆم» بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی جیهانیی تندروستیش پاش پەلاماری سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کۆبینای پزشکیی شیفا لە غەززە نیگەرانی دەربڕیوە لە ڕوودانی ئەم پەلامارە سەربازییەی ڕژێمی زایۆنی و وشداری دا: ئەو شەڕ و پێکدادانی چەکدارانەیە، گیانی ستافی دەرمان، نەخۆشان و خەڵکی مەدەنی دەخاتە مەترسییەوە. 

سەرپەیڤ