ئادار 20, 2024 14:09 Asia/Tehran

لە پەلامارە جیاجیاکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی غەززە تائێستا ٤١ فەلەستینی شەهید بوونە.

لە درێژەی پەلامارە دڕندانەکانی زایۆنییەکان بۆ سەر غەززە ، ٢٣ کەسی دیکە لە کاتی پەلاماردرانی ناوەندەکانی بڵاو کردنەوەی خۆراک و خواردن لە غەززە شەهید بوونە.

سوپای ڕژێمی زایۆنی دەستی دایە پەلاماردانی ناوەندە جەماوەرییەکانی بەرپرسی بەشکردنەوەی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە لە مەیدانی "ئەلکوەیت" لە شاری غەززە  و ٢٣ کەسیان شەهید کرد.

لە لایەکی دیکەوە ١٥ فلەستینیش لە بۆردومانی ئەنوسەیراتدا شەهید بوون.

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی ماڵی بنەماڵەی ئەلهەباشیان لە ڕۆژهەڵاتی ئۆردوگای ئەنوسەیرات لە ناوەڕاستی غەززە  بۆردومان کرد.

لەم جەنایەتەشدا ١٥ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارێکی زۆریش لە ژێر داروپەردوودا ماونەتەوە.

حەماس بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: پەلاماری سوپای ڕژێمی داگیرکەر بۆ سەر ناوەندە جەماوەری و عەشایرییەکان و شەهید کردنی ژمارێکی زۆر لەو خەڵکە مەدەنییە، بەڵگەیەکی دیکەیە کە سادیست بوونی ڕژێمی داگیرکەر و جەنایەتکاری زایۆنی دەسەلمێنێ. 

سەرپەیڤ