ئادار 28, 2024 14:15 Asia/Tehran

نووسینگەی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جارێکی دیکە وشداریی دا لەبارەی دۆخی قەیرانی لە کەرتی غەززە.

نووسینگەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند : نزیک بە ٧٠ لەسەتی حەشیمەتی باکوری کەرتی غەززە بەرەوڕووی برسێتی کارەساتبارن.

بەپێی ڕاگەیاندنی نووسینگەی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەربەستەکان و تێکهەڵچوونی بەردەوام لە کەرتی غەززە، ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ باکوری غەززەی بەرەوڕووی گرفت کردووە.

"بەس بەچدال" ئەندامی ڕێکخراوی خۆراک و کشت و کاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشتر ڕایگەیاند: لە ماوەی بیست ساڵێک کە ڕاپۆرەکانی هاوپێوەند بە ئاسایشی خۆراکی بڵاو کردۆتەوە، ئەو ئاستە لە قەیرانی خۆراک لە غەززە، کەم وێنەیە.

ئێستا یەک ملوێن وسەد هەزار کەس، واتە نیوەی حەشیمەتی غەززە بەرەوڕووی کارەساتی کەمیی بەرچاوی خۆراک و خواردەمەنین و ناتوانن پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیانیان دابین بکەن.

سەرپەیڤ