یونیسێف ڕایگەیاند کە نزیکەی ١٤هەزار منداڵی فەلەستینی شەهید کراون
سندوقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان واتە یونیسیف ڕایگەیاند کە تاکوو ئێستا نزیکەی چواردە هەزار منداڵی فەلەستینی بوونە قوربانی شەڕەکەی ڕژیمی زایۆنیستی لە کەرتی غەزە.
یونیسیف شەوی ڕابردوو بەدەرکردنی ڕاگەیاندراوێک ڕایگەیاند کە سەرەڕای پەسەندکرانی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان کە تێیدا خوازیاری ئاگربڕی خێرا بوە لە کەرتی غەزە، هێزەکانی ڕژیمی زایۆنیستی هەروا بەردەوامن لەسەر پەلامارەکانیان بۆسەر سەرانسەری ئەو کەرتەو ئەوەش بۆتە هۆی گەیشتنی زیان بە کەسانی سڤیل و پەرتەوازە بوونی زۆربەیان و کاولبوونی خانووبەرەو ژێرخانەکانە شاریەکان و هاوکات ڕۆژی ڕابردووش نوسینگەی کاروباری مرۆڤانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند کە زۆرتر لە ملوێنێک و سەد هەزار کەسی غەزەیی لە شپرزەترین دۆخی مەترسی برسیەتی دان.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوکان پێداگری کرد کە کۆسپی سەر ڕێگەی دەستڕاگەیشتن بە یارمەتیەکان هەروا لەجێی خۆیانن و کاتیش لە کۆتایی هاتنەو جگە لەوەش هیچ جێگرەوەیەک بۆ بەڕێکرانی یارمەتی وشکانی بەئامانجی ڕزگارکردنی گیانی مرۆڤەکان بەتایبەت لە باکوری ئەو کەرتە بوونی نیە.