ئادار 30, 2024 11:10 Asia/Tehran

بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) خوازیاری ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە بوو بە گوێرەی میکانیزمە نێودەوڵەتییەکان.

بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بڕیارێک کە دیوانی نێونەتەوەیی دادەوانی بۆ دوژمنی زایۆنیستی سەبارەت بە ئەرکمەندکرانی ناردنی یارمەتییەکان و راژەکارییە سەرەکییەکان بۆ کەرتی غەززە دەریکرد، دەبێ هاوڕێ بێ لەگەڵ میکانیزمی جێبەجێکران کە کۆمەڵگای جیهانی دیاری دەکات چونکە رژیمی داگیرکەری ئیسرائیل لە برسێتی، وەک چەکێک بەدژ کەسانی سیڤیل کەڵک وەردەگرێ.

حەماس وتیشی: کابینەی رژیمی داگیرکەری ئیسرائیل سەرباری بڕیارەکانی پێشووی دادگەی لاهە، بێ هیچ بەربەستێک درێژە دەدا بە شەڕی دڕندانەو ژینۆسایدکردنی خەڵکی فەلەستین و ئەو رژیمە داگیرکەرە، بەردەوام هەموو بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کردووە کە دوابڕیارنامە، بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش بوو لەبارەی دامەزرانی ئاگربەسی مرۆدۆستانە.

دیوانی نێونەتەوەیی دادەوانی پێشتر چەند هەنگاوێکی تازەی لەبارەی دۆخی کەرتی غەززە پاش پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی، ڕاگەیاندو فەرمانی دا بە رژیمی زایۆنیستی هەتا بێ هیچ دواکەوتنێک، هاوکاریی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بکاو هەنگاوی پێویست و کارا بگرێتەبەر بەمەبەستی جێبەجێکردنی ئەو فەرمانانە.

ئەو دادگەیە رایگەیاند کە ئیسرائیل دەبێ ڕاژەکارییە سەرەکییەکان و یارمەتییە مرۆییەکان خێراو بێ هیچ بەربەستێک بە شێوەیەکی بەرفراوان دابین بکاو ژمار و پتانسێلی دەروازەو تێپەڕگەکان زیاد بکا و هەتا کاتێک کە پیویست بکا، ئەو دەروازانە بەکراوەیی بێڵێتەوە.

سەرپەیڤ