نیسان 07, 2024 08:00 Asia/Tehran

پزشکێکی خەڵکی تورکیا کە بەشێوەی دڵخوازانە لە غەززە کار دەکات، ڕایگەیاندووە خەڵکی غەززە گەلێک ناڕازین لەوەی پێوەندیی بازرگانیی نێوان تورکیا و ڕژێمی زایۆنی هەر بەردەوامە.

دوکتۆر "تانەر کاماجی" پزشکی تورکیایی کە  بەشێوەی دڵخوازانە خۆی گەیاندۆتە غەززە بۆ دەرمانی برینداران، باسی ناڕەزایەتیی خەڵکی غەززە لە حکومەتی تورکیای کرد لەبەر بەردەوامبوونی پێوەندیی بازرگانیی ئەم وڵاتە و ڕژێمی زایۆنی و وتیشی: دانیشتووانی غەززە گەلێک دڵگران بوونە لە حکومەتی تورکیا و پرسیاریان ئەوەیە کە بۆ لەم شەڕەدا تورکیا لە تەنیشت ئێمەدا نییە؟ بۆچی هەنگاوێک هەڵناگرێ بۆ کۆتایی پێهێنانی ئەم شەڕە؟ لەبەرچی تورکیا پێوەندیی بازرگانیی خۆی لەگەڵ ئیسراییل ناپچڕێ؟ خەڵکی غەززە بەردەوام ئەم پرسیارە لە من دەکەن :  لەکاتێکدا کە بۆمبە پۆڵایینەکانی ئیسراییل یەکسەر بە سەر ئێمەدا دەبارێ، چۆنە کە تورکیا هەر خەریکی هەناردەکردنی پۆڵا بۆ ئیسراییلە؟

ئەم پزشکەی خەڵکی تورکیا ڕەوشی نەخۆشخانەکانی غەززەی بە کارەساتبار وەسف کرد و ڕایگەیاند؛ لە ٣٥ نەخۆشخانەکەی غەززە دەتوانین بڵێێن هیچکامیان بە ساغ دەرنەچوونە. 

شایانی باسە سێی ئاپریل وێنەگەلێک لە گەمیی بارهەڵگری تورکیایی بە ناوی "ئینگا  ئا" بڵاو بوویەوە کە خەریکی گەڕانەوە لە بەندەری ئەشدوودی ئیسراییلەوە بۆ بەندەری مێرسینی تورکیا بوو و ئەوەش ڕەخنە و گازندەیەکی بەربڵاوی لێکەوتەوە. کارناسانیش یەکێک لە هۆارەکانی شکست هێنانی ئەردوغان لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانییەکانی تورکیا دەگەڕێننەوە بۆ بەردەوامبوونی پێوەندییەکانی نێوان  ئەم وڵاتە و ڕژێمی زایۆنی. 

سەرپەیڤ