نیسان 08, 2024 12:45 Asia/Tehran

ژێدەرە فەلەستینییەکان ئەمڕۆ باسی بۆردومان و گوللەبارانی بەربڵاوی ناوەڕاست و باشووری کەرتی غەززەیان کردووە لە لایەن سوپای داگیرکەری زایۆنییەوە.

فڕۆکە جەنگییەکان، تۆپخانە و بەلەمەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی ئەمڕۆ هەموو ناوچەکانی خان یونسیان لە باکووری کەرتی غەززە بۆردومان و گوللەباران کرد.

لە ناوچەی "ئەمەل"ی شاری خان یونسیشدا شەڕ و پێکدادانی قورس لە نێوان خەباتکارانی فەلەستینی و هێزی داگیرکەر ڕوویداوە.

ژێدەرە هەواڵییەکانیش باسی کوژرانی ١٤ سەربازی زایۆنی بە دەستی هێزی خۆڕاگریی فەلەستینی لە کەرتی غەززەیان کردووە.

ڕادیۆی سوپای ڕژێمی زایۆنیش ڕاپۆرتی داوە کە پێنج راکت تەقێندراوە بەرەو شارۆچکە زایۆنی نشینەکان لە غەلاف غەززە.

هێزی داگیرکەری زایۆنیش دەستی دایە کوتانی ئۆردوگا و کەمپەکانی شوێنی نیشتەجێبوونی ئاوارە فەلەستینییەکان لە ناوچەی ئەلەواسی کە لە باشووری کەرتی غەززە هەڵکەوتووە.

بە پێی هەواڵی دیکە ڕژێمی زایۆنی نزیکەی ٣١٠ کارمەند و ستافی پزشکی و دەرمانی لەوان بەڕێوەبەران و بەرپرسانی نەخۆشخانەکانیان کە تا کۆتایی مانگی مارسی ڕابردوو لە کەرتی غەززە خەریکی ئیش و کاری خۆیان بوونە، قۆڵبەست کردووە. 

ڕێکخراوی تەندرووستیی جیهانیش ڕایگەیاند: گەورەترین نەخۆشخانەی غەززە ئێستا بۆتە باڵاخانەیەکی پڕ لە تەرم.

تێدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستیش ڕایگەیاند؛ نەخۆشخانەی شیفا لە غەززە لەبەر پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی  و گەمارۆدرانی بووە بە گۆڕستانێک. 

سەرپەیڤ