نیسان 09, 2024 12:00 Asia/Tehran

مەحموود مەرداوی لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس لە پرێس کۆنفرانسێکدا شەوی سێشەممە پێیداگرت کە گەڵاڵەی پێشنیارکراوی ئەمدواییە سەبارەت بە ڕێککەوتنی دیلبەدیل، بە گەڵاڵەیەکی ڕەتکراوە و بێسوودی ئیسراییلی دەزانین و قەبوووڵی ناکەین.

مەرداوی ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە لەم گەڵاڵەیەدا بە هیچ لەونێ باسی  داخوازەکانی فەلەستینییەکان سەبارەت بە چوونەدەری هێزی ئیسراییلی لە غەززە، راگیردرانی شەڕ، گەڕانەوەی بێشەرت و مەرجی ئاوارەکان، دەستپێبوونەوەی فریاگوزاری و نیشتەجێ کردنی ئاوارە فەلەستینییەکان نەکراوە. ناوبراو ڕاشیگەیاند؛ گەڵاڵەی پێشنیاری بە هیچ لەونێ ئەم خاڵانەی تێدا ڕەچاو نەکراوە کە بنەما و بنچینەی هەر ڕێککەوتنێکی باش و بەسوودن.

قسەکانی ئەم کاربەدەستەی حەماس هاوکات لەگەڵ ئەوەی هاتوونەتە ئاوارە کە سی ئن ئن شەوی ڕابردوو بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕاپۆرتی دا کە سەرۆکی سی ئای ئەی گەڵاڵەیەکی تازەی ئاراستە کردووە بۆ پڕ کردنەوەی بۆشایییەکانی ئێستای دانوستانی ئاگربڕ لە غەززە و رایگەیاندووە، واشینگتۆن هۆگری گەڕانەوەی بێشەرت و مەرجی ئاوارە فەلەستینییەکان بۆ باکووری غەززەیە، بەڵام ڕژێمی زایۆنی نەیارەتی دەکات. سی ئن ئن بە گێڕانەوە لە سەرچاوەگەلێک کە بە ئاگادار ناوی بردن وتیشی: ئەوەی ئیسراییل لە دانوستانەکانی ئەمدواییەدا هێناویەتییە ئاراوە، دابینکەری داخوازەکانی حەماس نییە. 

سەرپەیڤ