نیسان 21, 2024 11:00 Asia/Tehran

وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند، ژماری شەهیدانی فەلەستین لە دەسپێکی دەسدرێژکاریی سوپای ئەو رژێمە بۆسەر کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبری ڕابردوو-وە بۆ٣٤هەزار و ٤٩ کەس زیادی کرد.

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ئەمڕۆ ڕایگەیاند، سوپای رژێمی زایۆنی لە چوار تاواندا لە٢٤کاتژمێری ڕابردوو، ٣٧ شارومەندی فەلەستینی شەهیدو٦٨ کەسیشی بریندار کرد. بە ژمێردرانی ئەو شەهیدانە، ژماری شەهیدانی فەلەستین لە دەسپێکی دەسدرێژکاریی سوپای رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا (١٥ی رەزبەر) گەیشتە٣٤هەزار و٤٩کەس و ژماری بریندارانیش٧٦هەزار و٩٠١کەس.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە سەرلەبەیانی ئەمڕۆش درێژەی بوو و فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنی ناوچە کشت وکاڵییەکان و دوو ماڵیان لە دوو ناوچەی شاری غەززە بۆردومان کرد. بەپێی هەواڵێکی دیکە، خەباتکارانی فەلەستینی لەگەڵ هێزەکانی سوپای رژێمی زایۆنی لە ئوردوگای نورشەمس لە شاری تولکەرم هەڵکەوتوو لە کەناری رۆژاوای چۆمی ئوردون، تێکهەڵچوون. خەباتکارانی خۆڕاگریی فەلەستین ژمارێک لە چەکدارانی رژیمی زایۆنیان لە ئوردوگای نورشەمس بە نارنجۆکی دەستی، کردەئامانج.

بەپێی دواڕاپۆرەکان، لە شەڕو پێکدادانی چەندکاتژمێری ڕابردوو لە ئوردوگای نورشەمس حەوت خەباتکاری فەلەستینی شەهید، دوو کەس بریندار و دە فەلەستینیش قۆڵبەست کران.

هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای رژێمی زایۆنیستی ناوچە کشت وکاڵییەکان و دوو ماڵیان لە دوو ناوچەی شاری غەززە بۆردومان کرد کە لە ئەنجامی ئەو پەلامارانەدا، لانیکەم دە فەلەستینی شەهید بوون کە هەشتیان منداڵ بوون.

سەرپەیڤ