نیسان 23, 2024 10:45 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەزە وتی: ١١ هەزار کەس لە خەڵکی فەلەستینی، لەئاکامی دەستدرێژی ڕژیمی زایۆنیست بۆسەر ئەو کەرتە بێ سەرو شوێن کراون.

ئەشرەف قەدرە وتی: ١١ هەزار کەس  لە خەڵکی غەزە هەروا لە أێر دارو پەردوودان و نێوەنجی ڕۆژانەی شەهیدەکانی غەزە لەئاکامی دەستدرێژی ڕژیمی زایۆنیست بۆسەر ئەو کەرتە لەماوەی ٢٤ کاتژومێردا، ١٧٢ شەهید دەبن کە ٧٠ کەسیان منداڵن.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەزە  بەرلەمە ڕایگەیاندبوو کە ئەرتەشی ئەو ڕژیمە لەماوەی ٢٤ کاتژومێری ڕابردوو لەمیانەی ٥ دڕندەکاری نوێ دا $٨ هاووڵاتی شەهیدو ٧٩ کەسی دیکەشی بریندار کردوە.

بەمجۆرە بەلەبەرچاو گرتنی ئەو ڕێژە نوێیە ژومارەی شەهیدەکان لە دەسپێکی شەڕەکەی غەزەوە تاکوو ئێستا گەیشتە ٣٤ هەزارو نەوەدو حەوت کەس.

ئاکامی ڕاپرسیەکیش لە لە خاکی داگیرکراو بەدیاری دەخا کە سەدی شەست و هەشتی زایۆنیستەکان هیوابڕاون لە سەرکەوتنی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمەکەیان لەو شەڕەدا.

سەرپەیڤ