وشداریی وەزارەتی تەندروستیی غەززە لەبارەی بڵاوبوونەوەی پەتاکان لەو ناوچەیە
وەزارەتی تەندروستیی غەززە ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا وشداریی دا لەبارەی بڵاوبوونەوەی پەتاکان لەو بەشە جوگرافییەدا.
وەزارەتی تەندروستیی غەززە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئێمە لەبارەی بڵاوبوونەوەی ژمارێکی زۆر لە پەتاکان بەهۆی لێوڕێژبوونی ئاوەڕۆکان، کەڵەکە بوونی زبڵ و خاشاک لە شەقامەکان و لەنێو خێوەتی ئاوارەکانداو دزەکردنی جڕوجانوەر و مێرولەکان بەهۆی گەرمبوونی هەوا، وشداریی دەدەین.
ئەو وەزارەتخانەیە هەروەها ڕایگەیاند: ئێمە داوا لە دەم و دەزگە پەیوەندیدارەکان، ڕێکخراوە نێودەوڵەتیی و مرۆییەکان دەکەین، هەرچی خێراتر بۆ پێش گرتن بە ڕوودانی ئەو کارەساتە، هەوڵ بدەن.
وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەززە، تازەترین ئاماری شەهیدان و بریندارانی پەلامارەکانی سوپای رژێمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززەی بلاوکردەوەو ڕایگەیاند کە لە حەوتی ئۆکتۆبری٢٠٢٣ـوە تائێستا، ٣٤هەزار و ٣٨٨ کەس لە کەرتی غەززە شەهیدکراون.
هاوکات سەرۆکی پێشووی دەزگەی بەرەنگاربوونەوەی مینڕێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: بەپێی لێکدانەوەی بەرایی دارووپەردووەکان لە غەززە، پاکتاوکرانی ئەو ناوچەیە ١٤ ساڵ دەخایەنێ.