ئانڕوا: ئەوەی کە لە غەزە رو دەدا، بەزاندنی سەرجەم هێڵە سورەکانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i427223-ئانڕوا_ئەوەی_کە_لە_غەزە_رو_دەدا_بەزاندنی_سەرجەم_هێڵە_سورەکانە
ئاژانسی نێونەتەوەیی فریاگوزاری بۆ دەربەدەرو ئاوارە فەلەستینیەکان وێرای ڕاگەیاندنی نیگەرانی خۆی لە ئەگەری پەلاماردرانی بەربڵاوی ڕەفەح لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوە، ڕوداوەکانی غەزەی بە بەزاندنی سەرجەم هێڵە سورەکان پێناسە کردن.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 11, 2024 06:58 Asia/Tehran

ئاژانسی نێونەتەوەیی فریاگوزاری بۆ دەربەدەرو ئاوارە فەلەستینیەکان وێرای ڕاگەیاندنی نیگەرانی خۆی لە ئەگەری پەلاماردرانی بەربڵاوی ڕەفەح لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوە، ڕوداوەکانی غەزەی بە بەزاندنی سەرجەم هێڵە سورەکان پێناسە کردن.

ئاژانسی نێونەتەوەیی فریاگوزاری بۆ دەربەدەرو ئاوارە فەلەستینیەکان (ئانڕوا)ڕایگەیاند ئەوەی کە هەنووکە لە غەزە ڕو دەدا بەزاندنی سەرجەم هێڵە سورەکانە.

ئەو بنیاتە نێونەتەوەییە ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی کە تێچووی ئەو شەڕەی کەرتی غەزە دەدەن خەڵکی سڤیل بەتایبەت ژن و منداڵن.

ئانڕوا هاوکات وێڕای نیگەرانی دەربرێنی خۆی لە ئەگەری پەلاماردرانی بەربڵاوی ڕەفەح لەلایەن زایۆنیستەکانەوە پێداگریشی کرد کە ئێمە نازانین کە چۆن بەر بگرین بە پەلاماردانی ڕەفەح لەلایەن ئەو ڕژیمەوە  سەرەڕای بوونی حەوت کەمپی پڕ لە بەهەزاران ئاوارەو دەربەدەری فەلەستینی.