May 16, 2024 09:30 Asia/Tehran

ئەندامێکی مەکتەب سیاسیی حەماس پێی داگرت؛ "جەیک سالیوان"ی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بە داواکردن لە گەلانی جیهان بۆ ڕازیکردنی حەماس بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ دانوستانەکان و ڕەزامەندیی دەربڕین لەگەڵ ڕێککەوتننامەی ئاگربەس، گاڵتەی بەگشت جیهان کردووە.

"عیزەت ئەلڕەشق" لەوبارەوە وتی: گشت جیهان ئاگادارە کە حەماس خۆی نەبواردووە لە ئامادەبوون لە هیچکام لە خولەکانی دانوستانی ئاگربەس و لەگەڵ ڕێککەوتننامەی پێشنیارکراویش ڕەزامەندیی دەربڕی، ئەوە لە کاتێکدایە کە رژیمی زایۆنیستی هەردەم خۆی دزیوەتەوە لە خولە جۆربەجۆرەکانی دانوستان. ئەو رژێمە لەجیاتی وەڵامدانەوە بە لایەنە ناوبژیوانەکان، هێرش بۆسەر شاری رەفەحی دەسپێکرد و گرژیی لە باکوری کەرتی غەززەی تاوپێدا.

ئەو ئەندامەی مەکتەب سیاسیی حەماس لەکاردانەوە بە ئیدیعای سالیوان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کە کردەکانی رژێمی زایۆنی بە ژینۆساید نەزانیبوو، وتی: ئەو جۆرە هەڵوێست گرتنە لەلایەن کەسانێکی کوێر و بێ ئاگاوە، پێش بینی کراو بوو چونکە ئەوان بەتەواوەتی هاوبەشن لە کوشت و بڕ و ژینۆسایدی خەڵکی بێتاوان لە غەززە.

جەیک سالیوان سەرباری کوشتاری زیاتر لە٣٥هەزار فەلەستینی لە غەززە، وتی کە دەوڵەتی بایدن، کوشت و بڕی فەلەستینیان لە غەززە لەلایەن رژێمی ئیسرائیل، بە ژینۆساید نازانێ.

سەرپەیڤ