هیچ خواردەمەنیەک بۆ دابەشکران بەسەر خەڵکی غەزەدا نەماوەتەوە
نوسینگەی هاودەنگکاری کاروباری مرۆیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وریایی دا بەرامبەر بە شپرزەیی بارودۆخی مرۆیی لە کەرتی غەزە.
نوسینگەی هاودەنگکاری کاروباری مرۆیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وێرای وریایی دان سەبارەت بە شپرزەیی بارودۆخی مرۆیی لە کەرتی غەزە ڕاشیگەیاند کە تاڕادەیەکی زۆر ئیتر هیچ شتێک نەماوەتەوە بۆ دابەش کردن بەسەر خەڵکی ئەو کەرتەدا.
بنیاتە چالاکەکانی بواری یارمەتی مرۆیی لە غەزەش وریایی یان داوە بەرامبەر بە مەترسی قاتو قڕی لەو ناوچە لەئاکامی پەلاماری نەپساوەی ڕژیمی زایۆنیستی و گەمارۆدرانی ئەو کەرتە لە دەسپێکی دەستدرێژکاریەکانەوە تاکوو ئێستا.
بەرلەمەش ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوور"یش ڕایگەیاندبوو کە دەستدرێژی و پەلاماری زایۆنیستەکان و بۆردومانی ڕەفەح ئەو ڕێکخراوەی ناچار کردوە کە خزمەتگوزاریەکانی لەپیناو ڕزگارکردنی نەخۆشەکانی نەخۆشخانەی ئەندۆنیزیا ڕابگرێ و ڕایگەیاندوە کە سیستمی پاکو خاوێنی و دەرمانی لەو کەرتە پەکی کەوتوەو ئەوەش لێکەوتەیەکی کارەساتباری دەبێ بۆ ئەو خەڵکە گیرۆدە.