دیداروچاوپێکەوتنی بەڕێز ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لەگەڵ ڕێبەری شۆڕش
بەڕێزئیماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس ، بەرلەنێوەڕووی ئەمڕۆ لەدیدارلەگەڵ ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ، بە نوێنەرایەتی لەحکۆمەت وگەلی فەلەستین، کارەساتی کۆچی سەرۆک کۆمارووەزیری کاروباری دەرەوەوهاوڕێکانیان سەرەخۆشی کرد لە حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی وگەلی ئێران
نزیک بە پەنجاشاندی پلەبەرزی بیانی لەڕێووڕەسمی ڕێزنانی شەهادەتی سەرۆک کۆمار ووەزیری دەرەوەی ئێران لە تاران بەشداری دەکەن. ئەم ڕێوڕەسمە دوانێوەڕووی ئەمڕۆ چوارشەممە بەبوونی، سەرپەرەشتی سەرۆک کۆماریی وعەلی باقری، سەرپەرەشتی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە بەڕێوەدەچێت. لەنێوبەشداربووانی بیانی، زیاتر لە دە شاندلە ئاستی سەرۆکان ، نزیک بە بیست شاند لە ئاستی وەزیر وکەسانی تریش لە ئاستی جۆربەجۆروەکوو سەرۆک پەرلەمانەکان ، نێردراوانی تایبەت ،..... دەبن.کۆپتەری هەڵگری شەهید ئایەتۆڵڵا سەیید ئیبراهیم
رەئیسی ، هەشتەمین سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران پاشنێوەڕووی یەکشەممە سیی مانگی گوڵانی ١٤٠٣ لەکاتی گەڕانەوە لە ڕێوڕەسمی کەوتنە گەڕی بەنداوی قیزقەڵاسیی لەسەر ڕووباری ئەرەس لە سنووری هاوبەش لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان ، لەنزیک شارستانی وەرزەقانی پارێزگەی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵآتی تووشی کارەسات بوو ولەناوچەی کوێستانی دیزمارلەنێوان گوندی ئۆزی وپیر داوود کەوتە خوار.