راژەکارییە پێویست و سەرەتاییەکانی ئانڕوا لە غەززە راگیردراوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i427929-راژەکارییە_پێویست_و_سەرەتاییەکانی_ئانڕوا_لە_غەززە_راگیردراوە
سەرۆکی ئاژانسی فریاگوزاری و کاردیتنەوە بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان ناسراو بە ئانڕوا ڕایگەیاند: بە هۆی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر شاری ڕەفەح، لە باشووری کەرتی غەززە، پەناگە و حەشارگەکانی تایبەت بەم رژێمە تەواو چۆڵ کراون و زیاتر لە دو ملوێن کەس بۆ دیتنەوەی شوێنیکی ئەمن و سەلامەت ئاوارە و هەڵوەدا بوونە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 02, 2024 11:15 Asia/Tehran

سەرۆکی ئاژانسی فریاگوزاری و کاردیتنەوە بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان ناسراو بە ئانڕوا ڕایگەیاند: بە هۆی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر شاری ڕەفەح، لە باشووری کەرتی غەززە، پەناگە و حەشارگەکانی تایبەت بەم رژێمە تەواو چۆڵ کراون و زیاتر لە دو ملوێن کەس بۆ دیتنەوەی شوێنیکی ئەمن و سەلامەت ئاوارە و هەڵوەدا بوونە.

"فیلیپ لازارینی" وتیشی: تیمەکانی ئانڕوا ئێستاکە لە شاری خان یونسدا کە یەک ملوێن و ٧٠٠ هەزار ئاوارەی لە خۆدا جێ کردۆتەوە، بەردەوامن لە یارمەتیدان و خستنەبەردەستی ڕاژەکارییەکانیان، بە وتەی سەرۆکی ئانڕوا، زانیارییە دەسکەوتووەکان سەبارەت بە پەلاماری هێزی ئیسراییلی بۆ سەر ئەو بنەماڵە ئاوارانەی لە دووی پەناگە و شوێنێکی ئەمن بۆ مانەوەن، یەکجار تۆقێنەرە. لازارینی وتیشی: لە دەسپێکی پەلاماری سوپای ڕژێمی ئیسراییل بۆسەر کەرتی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبری ڕابردووە، ١٩٢ فەرمانبەری ئانڕوا لەم ناوچەیەدا گیانیان لە دەست داوە کە ئەوە پێشتر هەرگیز ڕووینەدابوو. 

سەرۆکی ئاژانسی فریاگوزاری و کاردیتنەوە بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان پێشتریش وتبووی کە کەرتی غەززە بۆتە جەهەنەمی سەر عەرز و وێنە و گرتەکانی پەلامارەکانی سوپای ئیسراییل بۆ سەر ئاوارە فەلەستینییەکان لە شاری ڕەفەح تەواو تۆقێنەرن.