ژوماری شەهیدان لە ناوەڕاستی غەززە گەیشتووەتە سی و شەش هەزار و هەشتسەد و یەک کەس
لە درێژەی ڕەگەزکوژی ڕژێمی زایۆنیستی و لایەنگرانی لە کەرتی غەززە ، تۆپخانە و فڕۆکەجەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ناوچە جوربەجورەکانیان داوەتە بەر پەلامار کە دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
سەرچاوەکانی پزیشکی لە غەززە ڕایانگەیاند لە دووسەت و چل و شەشەمین ڕۆژی شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی بە دژی خەڵکی غەززە ژووماری شەهیدان گەیشتوەتە سی و شەش هەزارو هەشتسەد و یەک کەس .
هاوکات سەرایا قودسی باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین ڕایگەیاند: هێزەکانی زایۆنییەکانیان لە ماڵێکی گەڕەکی سەعودی لە ڕۆزاوای شاری رەفەح بە تیربارو ڕاکێت داوەتە بەر پەلامار کە بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی ئەوان .
هەروەها بولدوزێرێکی سەربازیی زایۆنیستەکان و ئوتوموبیلێکی سەربازی دیکەشیان داوەتە بەر پەلامار . سەرایا قودس بەرلەمە بە ڕاکێت ڕۆژهەڵاتی دەیرولبەلەحی دابووە بەر پەلامار .
هەروەها پەلامارێکی توند لە دەورووبەری نەخۆشخانەی عودە ڕووی دا کە بە وتەی سەرچاوەکانی مەیدانی ئەم ناوچەیە بووەتە گۆڕەپانی شەڕی ڕاستەقینە .
ڕژێمی زایۆنیستی پەلاماری ئاسمانی بۆسەر دەورووبەری ئەم نەخۆشخانەیەی توندتر کردوەتەوە.
گوردانەکانی قەسام باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماسیش کۆپتەرێکی ئاپاچی ڕژێمی زایۆنیستیان بە مووشەکی سامی حەوت لە ڕوژهەڵاتی شاری رەفەح داوەتە بەر پەلامار.