وشدارە نیودەوڵەتییەکان لە حاند کارەساتی مردن بە هۆی برسێتی لە غەززە
ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بە وشداریدان لە حاند زۆر بوونی ڕێژەی مردن بە هۆ برسێتییەوە لە غەززە ڕایگەیاند بێتوو هەنگاوێکی لێبڕاوانە هەڵنەگیرێ بۆ کردنەوەی دەروازە سنوورییەکان و گەیشتنی یارمەتییەکان بەم ناوچەیە، تا مانگی ئۆکتۆبر کارەساتێکی خۆراکی لە غەززە ڕوو دەدات.
"تێدرۆس ئەدهانۆم گبریسیۆس" بەڕێوەبەری ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستی ڕایگەیاند: بە پێی ڕێژە و ئاماری فەرمی تا ئێستا سی و دوو حاڵەتی مردن بە هۆی برسێتی لە کەرتی غەززە تۆمار کراوە کە بیست و هەشت حاڵەتیان منداڵی تەمەنی ژێری پێنج ساڵ بوونە. " عەبیر عەتیفە" وتەبێژی بەرنامەی جیهانیی خۆراکیش بە وشداریدان لەحاند قەیرانی قات و قڕی و برسێتی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند: بە سەرنجدانی داخراوبوونی دەروازە سنوورییەکانی کەرتی غەززەو بەردەوام بوونی پەلامارەکانی هێزی سەربازیی ئیسراییل بۆ سەر ڕەفەح، قات و قڕی گەڕاوەتەوە بۆ باکووری غەززە. بە پێی زانیارییەکان خەڵک لە باکووری غەززە تەنانەت لە سەرەتاییترین پێداویستییەکانیان لە بواری خۆراک و خواردن بێوەرین. سنووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف)یش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ئاماژەی دایە ڕەوشی کارەساتباری منداڵانی غەززە و ڕایگەیاند: ئێستاکە سێ هەزار منداڵی کەرتی غەززە بە دەست بەدخۆراکییەکی نالەبارەوە دەناڵێنن و لەبەر نەبوونی دەرمان و ڕاژەکاری پزشکی و تەندرووستی و هەروەها بەردەوام بوونی پەلامارەکانی ئیئسراییل بۆ سەر ڕەفەح مەترسیی مردنیان لەسەرە. یونیسسێف بە ئاماژە بە ڕەوشی قەیرانیی باکووری غەززە راپۆرتیشی دا باروودۆخ لە باشووریش باش نییە و گەیشتنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بە باشووری غەززە بە ڕادەیەکی بەرچاو دابەزیوە.