حوزه‌یران 16, 2024 18:42 Asia/Tehran

ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕۆژی جەژنی قورباندا لە فەلەستین، خەڵک سەرباری بەردەوامبوونی شەڕی دڕندانەی سوپای ڕژێمی زایۆنی ، ئامادەبوونێکی بەربڵاویان هەبوو لە ڕێ و ڕەسمەکانی تایبەت بە نوێژی جەژنی قوربان.

جگە لە ئامادەبوونی بەربڵاوی فەلەستینییەکان لە مزگەوتی ئەقسا بۆ نوێژی جەژن، ژمارێکی زۆر لە خەڵکی غەززەیش نوێژی جەژنیان لە سەر داروپەردوی ماڵە ڕووخاوەکانیان خوێند، ژمارێکی دیکەش لە خەڵکی غەززە نوێژی جەژنیان لە سەر ئەو مزگەوتە ڕووخاوانەی خوێند کە لە شەڕی دژ بە غەززە بە دەستی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی خاپوور کراون. نوێژی جەژنی قوربان لە ئۆردوگای جەبالیا لە سەحنی " قبه الصخره " لە مزگەوتی ئەقسا و هەروەها لە ئۆردوگای ئەلبەریجیش بەڕێوەچوو. ئیدارەی ئەوقافی ئیسلامی شاری داگیرکراوی قودس رایگەیاند؛ خوێندنی نوێژنی جەژنی قوربان لە ژێر تەگبیری تووندی ئەمنیی هێزی زایۆنی لە بەشی کۆنی شاری داگیرکراوی قودس و لە بەردەم دەروازەکانی چوونەناوەوەی مزگەوتی ئەقسا بەڕێوەچوو. هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی بە پەلاماردان ژمارێک لە شاروومەندانی فەلەستینی دەستیان دایە لێدانیان. ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕژێمی زایۆنی لە چەن ڕۆژ لەمەوبەرەوە هەموو دەروازە سنوورییەکانی کەرتی غەززەی داخست بۆ ئەوەی پێش بگرێ بە گوێزرانەوەی مەڕ و ماڵاتی قوربانی بۆ ئەم کەرتە

 

سەرپەیڤ