حوزه‌یران 18, 2024 21:35 Asia/Tehran
  • ئاماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٣٧ هەزار و ٣٧٢ کەس

ڕژێمی زایۆنی لە دووسەد و پەنجا و شەشەمین ڕۆژی دەسدرێژیی خۆی بۆ سەر کەرتی غەززە ، دیسان ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئەم کەرتەی خستە ژێر شاڵاوی بۆردومانی قورسەوە.

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە رایگەیاند کە لە ماوەی بیستو چوار کاتژمێری ڕابردوودا سوپای ڕژێمی زایۆنی سێ جەنایەت و کوشتاری لە کەرتی غەززە ئەنجام داوە. ئەم پەلامارانە، شەهید بوونی بیستو پێنج کەس و بریندار بوونی هەشتا کەسی بە دواوە بووە. وەزارەتی تەندرووستیی غەززە پێیداگرت کە ژمارێک لە شەهیدان و قوربانیان ئێستایش لە ژێر دارو پەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکان و یان لە سەر جادە و ڕێگا و بانەکاندا کەوتوون و هێزەکانی فریاگوزاری لەبەر بۆردومانە بێوچانەکانی زایۆنییەکان دەستیان ناگاتە ئەو تەرمانە. هاوکات گوردانەکانی شەهیدانی ئەقسا ڕایگەیاند: خەباتکارانی ئێمە بە گوللەهاوەن سەد و بیست مۆڵگەی هێزی زایۆنییان لە " ابومطیبق" پێکاوە. خەباتکارانی ئەم گوردانانە هەروەها مۆڵگەی هێزی زایۆنییان لە ناوچەی " تل السلطان" لە باشووری غەززەیش گوللەباران کرد. وەزارەتی تەندرووستیی غەززە ڕایگەیاند ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتۆتە سی و حەوت هەزار و سێسەد و حەفتا و دوو کەس.

سەرپەیڤ