ترس و تۆقان هاوڕێی هەمیشەیی ئاوارەکانی ئۆردوگای نوسەیرات
پاش ئۆپەراسیۆنەکەی ڕژێمی زایۆنی لە ئۆردوگای نەسەیرات کە ئازادکرانی چوار دەستبەسەرکراوی زایۆنی و شەهید بوونی دەیان ئاوارەی فەلەستینی لێکەوتەوە، ئێستا ئیتر ئاوارەکانی غەززە لە خێوەتەکانیاندا بەتایبەت لە ئۆردوگای نوسەیرات لە ترس و تۆقان شەو و ڕۆژ دەکەن و بەردەوام لە هەر ئانو ساتێکدا چاوەڕێی هەڵمەت و پەلامارێکی دیکەی داگیرکەرانی زایۆنین.
بەرپرسی لیژنەی جەماوەریی لە ئۆردوگای نوسەیرات وتی کە ئاوارەانی ئەم ئۆردوگایە لە ترسی دووپات بوونەوەی سناریۆکەی ڕژێمی ئیسراییل بۆ ئازادکردنی دەسەتبەسەرکراوانی، خۆیان دەگەیەننە پەناگەکانی نێو شار و یان ئۆردوگاکانی شاری خان یونس. بەرپرسی لیژنەی جەماوەریی لە ئۆردوگای نوسەیرات وتیشی کە هەژماری ئاوارەکان کە لە ترسی پەلاماری سەربازی کرانە سەر ڕفەح پەنایان هێناوە بۆ ئۆردوگای نوسەیرات گەلێک زۆرە و واوەترە لە جێگە و ڕێگەی ئەم ئۆردوگایە و هەر ئەمەش قەیرانی ئەم پەناگە و ئۆردوگاگەلە و قەرەباڵغی و تێکشێوان و بشێوی لە دابەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان و خستنەبەردەستی ڕاژەکرای گەلێک قووڵتر و بەربڵاوتر دەکات.