ڕێکارەکانی بەردەم رژێمی زایۆنی لە زمان بەرپرسێکی حەماس
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i428561-ڕێکارەکانی_بەردەم_رژێمی_زایۆنی_لە_زمان_بەرپرسێکی_حەماس
بزووتنەوەی حەماس پێی داگرت؛ رژیمی زایۆنی دەیەوێ ڕێککەوتنێک بەدەست بێنێ بۆ پێک گۆڕینەوەی دیلە فەلەستینیەکان و گیراوانی زایۆنی وەک تاکە ئامانجی ، ئەوە لەکاتێکدایە کە ئەو بزووتنەوە، لەدووی ڕێککەوتنێکی تۆکمەیە کە تەنیا بەو مەسەلە، بەرتەسک نەبێتەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 23, 2024 06:40 Asia/Tehran

بزووتنەوەی حەماس پێی داگرت؛ رژیمی زایۆنی دەیەوێ ڕێککەوتنێک بەدەست بێنێ بۆ پێک گۆڕینەوەی دیلە فەلەستینیەکان و گیراوانی زایۆنی وەک تاکە ئامانجی ، ئەوە لەکاتێکدایە کە ئەو بزووتنەوە، لەدووی ڕێککەوتنێکی تۆکمەیە کە تەنیا بەو مەسەلە، بەرتەسک نەبێتەوە.

"وەلید ئەلکەیلانی" بەرپرسی میدیایی بزووتنەوەی حەماس لە لوبنان وتی: ئیسرائیل تەنیا دوو بژارەی لەبەردەم دایە یان مامەڵەکردن لەگەڵ موقاوەمەو چاوپۆشی لە ئامانجەکانی شەڕ یان درێژەدان بە شەڕ و چوونەپێش بەرەو شەڕێکی درێژخایەن و بێ بڕانەوە.

ناوبراو وتیشی: نەتانیاهو لە دانوستانەکاندا لەپێناو هاتنەدی ئامانجە تاکەکەسییەکانی، تەگەرە دەنێتەوەو خوازیاری گەیشتن بە ڕێکارێک یان ئاگربڕ نیەو ئیرادەی سیاسیشی نیە.

ئەلکەیلانی وتیشی: شەرت و مەرجی حەماس بۆ مامەڵە لەگەڵ ئیسرائیل ڕوون وئاشکرایەو ئاگربڕ و پاشەکشەی بەتەواوەتی ئیسرائیل لە کەرتی غەززەو گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ باکوری غەززە مەبەستیەتی. ئەو هەنگاوانە، سەرەتایەکە بۆ چوونەنێو قۆناخی چوارەم واتە پێک گۆڕینەوەی دیلە فەلەستینیەکان و گیراوانی زایۆنیستی. بزووتنەوەی حەماس ڕەزامەندیی دەرنابڕێ لەگەڵ ڕێککەوتنێک کە ئەو شەرت و مەرجانە دابین نەکا.