حوزه‌یران 25, 2024 12:35 Asia/Tehran

ئەندامێکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس وتی: رژیمی زایۆنیستی، چارەیەکی نییە جگە لە قەبووڵکردنی ئاگربڕ لە کەرتی غەززەو پاشەکشەی بەتەواوەتی لەو ناوچەیە.

"سوهەیل ئەلهیندی" لە دیمانەیەکدا وتی: بێ ئاگربڕ و پاشەکشەی چەکدارانی رژێمی داگیرکەری ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، هیچ ڕێککەوتن یان دانوستانێک لەگەڵ دوژمندا ناکرێ.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە رژیمی داگیرکەری ئیسرائیل بە پێشاندانی پێچەوانەی ڕاستییەکان، هەوڵ دەدا شکست هێنانی خۆڕاگریی فەلەستین بسەپێنێ، وتی: ئەو هەوڵ و تەقەلایەی رژیمی زایۆنی، بێ بنەمایە چونکە وێنەو ڤیدیۆکان، پێشاندەری دیمەنگەلی بوێرانەی خەباتکارانی خۆڕاگری و توانای ئەوانە سەرباری تێپەڕینی زیاتر لە هەشت مانگ بەسەر شەڕدا.

ئەلهیندی هەروەها وتی: خۆڕاگری و گوردانەکانی شەهید عیزەدین قەسام (لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس) بە هەڵمەتی خۆیان، بە دوژمنیان سەلماند کە نەخشەو پیلانەکانی بۆ دابەشکردنی کەرتی غەززە، سەرکەوتووانە نەبووەو ئێمە ئاڵای سپیمان (بەنیشانەی تەسلیمبوون) بەرزکردەوەو دوژمنیش ئاگادارە.

سەرپەیڤ